لە ڕیگەی قەیومەوە بەردەوامی بە باری نائاسایی دەدەن

دوای دەستبەسەرداگرتنی گەورەشارەوانیەکانی پارتی دیموکراتیک گەلان (هەدەپە – HDP) لە ئامەد، مێردین و وان  و زیادکردنی خاڵەکانی پشکنین لەنێوان جۆلەمێرگ، وان، ئاگری و بەدلیس، هەرێمەکە گەمارۆدراوە.

باری نائاسایی لەلایەن حکومەتی (ئاکەپە-AKP) و (مەهەپە-MHP) لە ساڵی ٢٠١٦ دا ڕاگەیەندرا، ئێستاش لە رێگەی قەیومەوە بەردەوامیی پێدەدرێت.

لە وان دیموکراسی و مافەکان پێشێلکراون، لە ڕاگەیاندنی باری نائاساییەوە لە ٢٠ی تەمموزی ٢٠١٦ تا ئێستا ١٠٣١ ڕۆژە بەرنامە و چالاکییەکانی قەدەغەکراوە. لە وان و ناوچەکانی ٢ ساڵە لێدوان و میتینگ قەدە غەکراون. هێرش بەرامبەر دایکان، ئەندامانی هەدەپە، پارلەمانتاران و گەل دەکرێت و دەستگیردەکرێن.

هەرچەندە حکومەت بە فەرمی باری نائاسایی هەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام بۆ دروستکردنی فشار، بەردەوامی بە باری نائاسایی دەدات. دوای کودەتای قەیوم لە دژی گەورەشارەوانیی وان، هەموو ڕۆژێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و هاووڵاتییان دەستگیر دەکەن. کۆنتڕۆڵ و خاڵی پشکنینی سەر ڕێگەکان زیادکراون. لە وان لە ٨ مانگی یەکەمی ٢٠١٩دا هەڵکوتراوەتە سەر ٤٠٠ ماڵ و نزیکەی ٣٠٠ کەس دەستگیرکراون. ١٥ هەزار جار لە وان و ناوچەکانی لەسەر رێگاکان، کۆنترۆڵ و پشکنینی ناسنامە ئەنجامدراون.

شارەکان گەمارۆ دراون

دوای کودەتای قەیومەکان لە ١٩ی ئابی ٢٠١٩ / ٢٨ی گەلاوێژ، شارەکان گەمارۆدران. لەنێوان جۆلەمێرگ، وان، ئاگری، بەدلیس و ئیدر لەنێوان هەر کیلۆمەترێک خاڵێکی کۆنترۆڵ و پشکنین دانراوە. ئاکەپە لە دژایەتیکردنی دیموکراسی و ماف تێر نابێت، لەنێوان ناوچە و گوندەکانیشدا خاڵی کۆنتڕۆڵی داناوە. بەهۆی خاڵەکانی کۆنتڕۆڵەوە هەزاران ئۆتۆمبیل لەدوای یەک ڕێزدەکرێن و هاووڵاتییان بۆ ماوەیەکی زۆر ڕادەگرن.

لەگەڵ قەیوم فشاریش زیادیکرد

بە تایبەتی لەنێوان ناوەندی وان و ناوچەکاندا کۆنتڕۆڵ و پشکنینی ناسنامە بووەتەوە ئەشكەنجە. لەکاتی کۆنتڕۆڵکردندا هەر ڕۆژە و بە بیانوویەک شۆفێران سزادەدرێن. کاتێک نیگەرانی و ناڕەزاییش نیشاندەدرێت، ڕێگە بە هاتوچووی هاووڵاتییان و شۆفێران نادرێت.

ژ.ت