لە گەرمیان ئۆپەراسیۆنی دژبە چەتەکانی داعش دەستیپێکرد
هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکیان دژ بە چەتەکانی داعش لە گەرمیان دەستپێکرد، چەند چەتە کوژران و دوو پێشمەرگەش بریندارن.
هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکیان دژ بە چەتەکانی داعش لە گەرمیان دەستپێکرد، چەند چەتە کوژران و دوو پێشمەرگەش بریندارن.
به‌یانی ئه‌مڕۆ، له سنووری شاره‌دێی زنانه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی كفریی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئۆپه‌راسێۆنێك بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌ی چه‌ته‌كانی داعش، ده‌ستیپێكرد.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی، کە،جه‌مال ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زنانه، به ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوزی داوه، هێزێكی هاوپه‌یمانان به فڕۆكه‌ی جەنگی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه لەڕێگای زەمینییەوە ئۆپه‌راسێونێكەیان ده‌ستپێكردووه، بۆ گونده‌كانی شورا‌و په‌ڵكانه و ئه‌و ناوچانه‌ی به ئاشكرا بنكه و باره‌گای چه‌ته‌كانی داعشی لێ بوو.
هه‌ر به پێی ئه‌و زانیارییانه، چەند چه‌ته‌یەکی داعش كوژراون، به‌ڵام تا ئێستا ژماره‌یان نه‌زانراوه، هه‌روه‌ها دوو پێشمه‌رگه‌ش برینداره و ئۆپه‌راسێونه‌كه‌ش به‌رده‌وامه و ڕووبەڕووبوونەوە هەیە.
ک-ش