لە گەڤەری جولەمێرگ بە دەیان سەربازی سوپای تورک کوژران
ڕاگەیەنرا، لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ لە نێوان گەریلاکانی هەپەگە و سوپای داگیرکەری تورک شەڕهاتووەتە ئاراوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی سوپای تورک کوژران.
ڕاگەیەنرا، لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ لە نێوان گەریلاکانی هەپەگە و سوپای داگیرکەری تورک شەڕهاتووەتە ئاراوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی سوپای تورک کوژران.
بە پێی ئەوزانیارییانەی کە لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە وەرگیراوە، لە ڕۆژی ٢٣ی تەمووز/٢ی گەلاوێژ لە گەلی دۆستکێ-ی ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ لەنێوان گەریلا و سەربازانی سوپای تورک شەڕێکی دژوارهاتووەتە ئاراوە.
سەرچاوەکان باس لە کوژرانی دەیان سەربازی تورک دەکات لەو شەڕەدا.
تا ئیستا ناوەندی راگەیاندی هەپەگە هیچ لێدوانێکی دەربارەی ئەو شەڕە بڵاونەکردووەتەوە.
ک-ش