لە گەڤەرچالاکی گەریلا
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند لە ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێرگ لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی یەژاستاروهەپەگەدا لەدژی سوپای تورکیا ژمارەیەکی زۆرسەربازی سوپای تورکیا کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند لە ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێرگ لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی یەژاستاروهەپەگەدا لەدژی سوپای تورکیا ژمارەیەکی زۆرسەربازی سوپای تورکیا کوژران.
لە ڕاگەیەنراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگەدا هاتووە:
" هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ئاگری وشەهید پیرۆزدا لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیان ئەنجامداوە. وردەکاری چالاکییەکە بەم شێوەیە:
لە ڕێکەوتی ١٤ی ئەیلوول/٢٣ی خەرمانان لە کاتژمێر٠٧:٠٠دا لەسەرگردی شەهید غەفوور-ی ناوچەی گەڤەر-ی جوولەمێرگ گەریلاکانی یەژاستار لەدژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەرچالاکیان ئەنجامدا. لەچالاکییەکەدا گورزی سەخت لە سەنگەروحەشارگەکانی دوژمن درا. بەهۆی سەختی شەرەکەوە ژمارەی کوژراو بریندارانی دوژمن نەزانراوە.
لەهەمان ڕۆژدا هێزەکانمان لەسەرگردی عەلی شێر-ی گەڤەرسەربازانی سوپای تورکیایان کردە ئامانج. ژمارەی کوژراو بریندارانی سوپای داگیرکەری تورکیا نەزانراوە.
' لەئامەد ئۆپەراسیۆنی سەربازی'
لە رێکەوتی ١٢ی ئەیلوول/٢١ی خەرمانان سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی شەهید کەنداڵ-ی ئامەد دەستی کرد بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی سەربازی.ئەو ئۆپەراسیۆنە بێ ئەنجام کۆتایی پێهات."
ک-ش