بە پێی ئەو ڕاپۆرتە هێرشی هێزەکانی سەرسنووری رژیمی ئێران بۆسەرکۆڵبەران وکاسبکارانی سەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. لە مانگی نیساندا ٨ کۆڵبەر کوژراوان و٨ کۆڵبەری تریش برینداربوون.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ١٢ کۆڵبەری کورد راستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەسڕێژی گولە کراوەتە سەریان کە لە ئەنجامدا ٥ کۆڵبەر بە ناوەکانی بەهروز چتۆرزادە خەلکی شاری خۆی ، بەهمەن ڕەوشەنی خەلکی شاری خۆی، ئەفشین لوتفی خەلکی شاری بیجاڕ، تاهیر درانگ خەڵکی سەردەشت و کۆڵبەرێکی تر بەناوی کامران خەڵکی بانە کوژراون.
هەروەها ٣کۆڵبەری تر بەناوەکانی حسێن شەمعزادە، بەهمەن جەسووری و سیروان پەشەنگ خەلکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سەرما وبەستەلەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها ٨ کۆڵبەری تربەهۆی دەسڕێژی گولە و کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکاندا برینداربوون.
ک٠ش