لەباشووری کوردستان یادی قوربانیانی ئەنفال کرایەوە

ئەمڕۆ ١٤ی نیسان لە هەرێمی کوردستان وەک ڕۆژی یادکردنەوەی ژینۆسایدی ئەنفالە. لە شاروناوچەکانی باشووری کوردستان یادی قوربانیانی ئەنفال دەکرێتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەساڵی ٢٠٠٣ بەملاوە ڕۆژی ١٤ی نیسانی وەک ڕۆژی یادکردنەوەی قوربانیانی ئەنفال ڕاگەیاند. ئەمساڵ لە زۆربەی شار وناوچەکانی باشووری کوردستان یادی قوربانیانی ئەنفال کرایەوە.

لە ئەنجامی کۆمەڵکووژیی ئەنفال لەنێوان ساڵەکانی ١٩٨٦تا ١٩٨٩ بەفەرمانی سەدام حسێن دیکتاتۆری ڕژیمی بەعسی عێراق، لە ٨قۆناغدا پرۆسەی ئەنفالی جێبەجێ کرد و زیاتر لە ٢٠٠هەزار کوردی کۆمۆڵکووژکرد. بە دەیان هەزار کورد لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا خرانە ژێرخاک. لە داتا فەرمییەکاندا باس لەوە دەکرێت کە ١٨٢هەزارهاووڵاتی کورد لە ١٥١ گۆڕی بەکۆمەڵدا خراونەتە ژێرخاک. تا ئیستا ئاسەواری ١٨هەزارکورد بینراونەتەوە و گەڕان ولێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی باقی قوربانییەکان بەردەوامە.

لەکاتی ئەنفالی سەدان هەزارمرۆڤی بێتاواندا، ٤٥٠٠ گوند و٣٠ناوچە بەتەواوی کاول کران و ئاسەواری ژیانیان تێدا نەما. زۆرترین ناوچەکە تووشی ئەنفال بوو بریتییە لە دەشتی هەولێر، گەرمیان، دۆڵی بالیسان، ناوچەی سەرگۆڵو وبەرگەڵوی سلێمانی، شانەخش،قەرەداغ وهەلەبجە.

ک-ش