لەدژی کەجەدە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی:٤٢ کەس دەستگیرکران

لە ئامەد لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لەدژی کەجەدە ٤٢ کەس دەستگیرکران.

لە ئامەد لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ساڵی ٢٠١٨دا لەدژی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) بڕیاری گرتن بۆ ٦٤ کەس درا. لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکەدا لە ئامەد، ئیزمیر، ئەستەنبوڵ، شڕنەخ ئێلح و وان پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیە ماڵ و ناونیشان و لە ئەنجامدا ٤٢ کەس دەستگیرکران کە محەمەد دەمیر هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح و نەشیدە تۆپراک هاوسەرۆکی شارەوانی فارقین، بەڕێوەبەرانی کەجەد، هەدەپە، کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا، دەبەپە و رێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنیش لەناویاندان.

بە پێی زانیاریەکان هەموو دەستگیرکراوەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواستراونەتەوە.

لە ڕوحا چالاکی شەرمەزارکردن

ڕێکخستنی هەدەپەی ڕوحا هێرشی بەرانبەر باڵەخانەی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک و دەستگیرکردنی سەندیکاوان، سیاسەتمەدار و ژنانی شەرمەزار کرد. عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری هەدەپەی ڕوحاش ڕایگەیاند،"ئێوە ناتوانن سیاسەتی کورد تەسفیە بکەن."

ف.ق