لەسەرداوای ئاکەپە دەنگەکانی ناوچەی هەزرو-ی ئامەد جارێکی تردەژمێردرێتەوە

وەکو هەمووجارێک ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌مووشوێنێك سكاڵاكانی ئاكه‌په‌ ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان قبووڵ ده‌كات، لەناوچەی هەزرۆ-ی ئامەد دەستەی هەڵبژاردنەکان داواکای ئاکەپەی بۆ ژماردنەوەی دەنگەکان قەبووڵ کردووە.

لە ناوچەی هەزرۆی ئامەد، هەدەپە ٥٢.٦١ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. بەربژێرەکی ئاکەپە ٤٥.٤٦ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە. ئاکەپە بۆئەوەی کە سەرلەنوێ دەنگەکان بژمێردرێتەوە داوای لە دەستەی بالای هەڵبژاردنەکان کردووە کە جارێکی تر دەنگەکانی ئەوناوچەیە بژمێردرێنەوە. ئەو دەستەیە داواکای ئاکەپەی قەبووڵکرووە.

چاوەڕوان دەکرێت کە دەنگەکان لەوناوچەیەدا جارێکی تربژمێردرێتەوە.

ک٠ش