لەناو سوپای تورکیا هەڵهات وبەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو

گەنجێکی کورد، کاتێک کە بە زۆرە ملێ کرا بە سەرباز سوپای تورکیا ، نەیتوانی لە هەمبەرلەبەرامبەر فشار و زۆرداری ئەفسەران-ی تورکدا بێدەنگ ببێت هەربویە لە ناو سوپای تورکیا هەڵهات و بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو.

سەرهەڵدان گووەڤەرا خەڵکی مووش-ە، کاتێک کە لە سەمسوور لە ناچاریدا بوو بە سەرباز، کاتێک کە لەناو سوپای تورکیا بە ناچاریی بوو بە سەرباز، نەیتوانی خۆی لەبەرامبەر فشار و زۆرداری ئەفسەرانی تورکدا کە لە سەربازە کوردەکانیان دەکرد ڕابگرێت. سەرهەڵدان بڕیاریدا کە پەیوەست بە ڕیزەکانی تێکۆشینی ئازادی کورد ببێت، پێشتریش دڵی پێوە بوو کە ببێتە گەریلا.

گەریلا سەرهەڵدان بۆ ئاژانسی هەواڵیی فورات باسی چیرۆکی هەڵهاتنی خۆی دەکات لەناو سوپای تورکیاوە.

لەبەرئەوەی کوردم، سووکایەتیان پێ دەکردم

گەریلا سەرهەڵدان باسی لەوە کرد کە کاتێک تێکۆشان-ی ئازادی گەلی کورد بەردەوامە، ڕۆشتنی سەربازێک بۆ ناو سوپای دەوڵەتی تورکیا، لە ڕووی ویژدان و ئەخڵاقەوە، بۆ کوردێک سەختە و وتیشی "لەبەرئەوە من بڕیارمدا کە پەیوەست بە ڕیزەکانی تێکۆشان-ی ئازادی کوردان ببم. ئێستا لەناو ڕیزەکانی گەریلادا تێدەکۆشم. ئەمەش بۆ من مایەی شانازیە".

گەریلا سەرهەڵدان دەستنیشانی کرد کە کاتێک لە سەمسوور لە ناچاریدا بوو بوو بە سەرباز، ئەفسەرە تورکەکان بەهۆی کوردبوونیەوە سووکایەتیان پێکردووە و وتیشی "لەناو سوپای تورکیادا، سەربازی بە زۆری زۆرداری دەکرێت. مامەڵە و جوڵانەوەیەک دەکرێت کە شکۆی مرۆڤ دەشکێنێت و لە دەرەوەی مرۆڤایەتییە".

وتیشی "هیچ کوردێک ناتوانێت خۆی لە بەرامبەر سوکایەتیەکانیاندا ڕابگرێت".

دەبێت گەنجانی کورد ژیانی سەرشۆڕی قەبوڵ نەکەن

گەریلا سەرهەڵدان جەختی لەوەش کردەوە کە دڵی ئەو هەمیشە بە تەڤگەری ئازادی کوردستاندا بووە و باسی هەڵهاتنی خۆی لەناو سووپای تورکیادا کرد و وتی "من لای خۆمەوە هەمیشە دەمویست ببمە گەریلا. پاش ئەوەی من کردەوەکانی ئەوانم دیت، ئیتر نەمتوانی خۆم لەبەرامبەریاندا ڕابگرم. بۆیە پلانی هەڵهاتنی خۆمم دانا و ئێستا لە چیاکانی زاگرۆس گەریلام".

لە کۆتایی قسەکانیدا، گەریلا سەرهەڵدان بانگەوازی ئەو گەنجە کوردانەی کرد کە بە ناچاریی سەربازی دەکەن لەناو سوپای تورکیادا و وتی "ئەگەر مرۆڤ بژی، دەبێت ئەو ژیانە بە شکۆ و سەربەرزانە بێت. پێویستە هیچ کەسێک ژیانی سەرشۆڕی قەبوڵ نەکات. لەبەرئەوە داوا لە تەواوی ئەو گەنجە کوردانە دەکەم کە لەنێو سوپای تورکیادان، هەل بێن و پەیوەست بە نێو ڕیزەکانی گەریلا ببن".

ک-ش