لەچوارچێوەی پاکتاوکردنی سیاسیدا چەندین کەس لە ئامەد دەستگیرکران

لە ئامەد لە چوارچێوەی هەڵكوتانە سەر ماڵان ژمارێکی زۆری سیاستمەداری هەدەپە و دەبەپە دەستگیرکران.

پۆلیسی تورک ئەمشەو ١٩ی ئابی ٢٠١٩ / ٢٨ی گەلاوێژ لە شاری ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی ناوەندیی دەبەپە سەڤیم بیچیچی، ئەندامی بەڕێوەبەریی شاری ئامەدی هەدەپە قادر ئینایر، فەرمانبەری شارەوانی شیار داغ، بەڕێوبەری دەبەپە خەیری ئتمیز و فوئاد یاڵچین، ئەندامی ئەنجموومەنی شارەوانیی گەورە شاری ئامەد محەمەد ئاکدۆغان، جەیلان ئارسلان، پارێزەر گولیستان ئاتاش، شاهان ساغەڵەم و  جێگیر سکرتێری گشتی شارەوانیی گەورە شاری ئامەد موراد ئەمین ئۆغڵۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی  هەدەپە مەسعود باگجیک، ئەدیب بینبیر، موستەفا ئەکین گین، مەحمەد کورکماز، فەوزی ئیشک و سەرۆکی فەرمانگەی سیاسەتی ژنانی شارەوانیی گەورە شاری ئامەد سەلدا باران، ئەندامی ئەنجوومەنی هەدەپە بورهان کاراکۆچ، ئەڤین تانریکولو دەستگیرکران.

هەروەها هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بەڕیوبەری هەدەپە-ی ئامەد عەلی ئێحسان قەرەخان و جێگری هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپە خالیدە تورکئوغڵو و دەستگیریان کردن.

لە ناوچەی چناری ئامەدیش محەمەد ئولوس، فەوزی دەمیرکران دەستگیرکران.

ژ.ت