مانگرتن دژبەگۆشەگیری لە هەولێر ١٥٨ڕۆژە بەردەوامە، گروپی ٧٩هەمین دەستیان بە مانگرتن کرد

لە نوینەرایەتی دەدەپە لەهەولێر،چالاکیی مانگرتن لەخواردن دژ بەگۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لە ڕۆژی ١٥٨هەمینی خۆیدا بەرردەوامە،ئەمڕۆ گروپی ٧٩ـ هەم دەستیان بەمانگرتن کرد، هەروەها مانگرتنەکەی ناسر یاگزبە بڕیارداییەوە بەردەوامە.

لە شاری هەولێر-ی باشووری کوردستان و لە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتیک-ی گەلان-هەدەپە ،بە پێشەنگایەتی ناسریاگز مانگرتن دژبە گۆشەگیریی سەرڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵا ئۆجالان لەڕۆژی ١٥٨هەمینی خۆیدایە، ئەمڕۆش گروپی ٧٩ـ هەم بەشدارییان لەمانگرتنەکەدا کرد، هاوکات ناسر یاگز ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە ماوەی ١٥٨ڕۆژە بە شێوەی بێسنوور و بە هەمان ئامانج بە پێداگرییەوە بەردەوامی بە مانگرتنەکەی دەدات.

محەمەد شەریف سوەر، بەنوێنەرایەتی گروپی ٧٩هەم قسەیکرد و، وتی: ئامانجمان لەم چالاکییە، شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆیە، ١٥٨ ڕۆژە مانگرتنەکەمان بەردەوامە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و حکومەتی هەرێمیش بێدەنگن، داواکارین حکومەتی هەرێم هەڵوێستی هەبێت، چونکە سەرەڕای هەموو بێدەنگییەکان، تا گۆشەگری سەررێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان نەشکێت ئێمە بەرخۆدانمان بەردەوام دەکەین.

ک-ش