مانگرتنی دژبه گۆشه‌گیری له باشووری كوردستان به‌رده‌وامه
چالاكییه‌كانی مانگرتن له خواردن دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له هه‌ولێر، مه‌خموور، سلێمانی و گه‌رمیان به‌رده‌وامن.
چالاكییه‌كانی مانگرتن له خواردن دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له هه‌ولێر، مه‌خموور، سلێمانی و گه‌رمیان به‌رده‌وامن.
یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی دژبه گۆشه‌گیری مانگرتنی لێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت باشووری كوردستانه. له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌لار و مه‌خموور مانگرتنی چالاكان به‌رده‌وامه. ئه‌ندامی هه‌ده‌په ناسر یاگز له ٢١ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ له هه‌ولێر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی عه‌شتار له مه‌خموور فادیله تۆك له ٢٠ی كانوونی دووه‌م و ئه‌ندازیار هه‌رێم مه‌حموود له ٢٤ی شوبات له شارۆچكه‌ی كه‌لار ده‌ستیان به مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن كرد.
هه‌ولێر
به‌رخۆدانی مانگرتنی دژبه گۆشه‌گیری له نوێنه‌رایه‌تیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌ولێر له ڕۆژی ١٧٠هه‌میندا به‌رده‌وامه. گرووپی ٨٥هه‌مین نۆبه‌تی مانگرتنی نۆبه‌تداری وه‌رگرت. هه‌روه‌ها به‌رخۆدانی ناسر یاگز كه له مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌تدایه له ڕۆژی ١٧٠هه‌میندا به‌رده‌وامه.
باری ته‌ندرووستیی ناسر یاگز سات به سات خراپتر ده‌بێت. دوایین جار له دره‌نگانی شه‌وی ٣ی ئایار\١٣ی گوڵان ناوبراو ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ژین كرابوو. دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌تی كردبوویه‌وه ته‌داوی بكرێت، گه‌ڕێنرابوویه‌وه ناوه‌ندی هه‌ده‌په و به‌رده‌وامه له چالاكییه‌كه‌ی. تا ئێستا ٢٠ كیلۆ له كێشی ناسر یاگز دابه‌زیوه و تووشی چه‌ندین گرفتی ته‌ندرووستی بووه.
سلێمانی
چالاكیی مانگرتنی نۆبه‌تدار بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له كۆمه‌ڵه‌ی كرێكارانی میزۆپۆتامیا له شاری سلێمانی له ڕۆژی ١٤٨هه‌میندا به‌رده‌وامه. گرووپی ٧٤هه‌مین له نۆبه‌تی مانگرتندایه كه له هاوڵاتییانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پێكهاتووه.
كه‌لار
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندازیار هه‌رێم مه‌حموود له ٢٤ی شوباته‌وه ده‌ستی به مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن كردووه و له ڕۆژی ٧٥هه‌میندا به‌رده‌وامه له مانگرتنه‌كه‌ی.
مه‌خموور
له وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خموور چالاكیی مانگرتنی نۆبه‌تدار له ڕۆژی ١٤٥هه‌میندا به‌رده‌وامه و گرووپی ٤٩هه‌مین له نۆبه‌تی مانگرتندایه. هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی عه‌شتار فادیله تۆك له ڕۆژی ١١٠هه‌میندا به‌رده‌وامه له چالاكیی مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن.
s.m