مانگرتنەکەی ناسریاگز لە رۆژی ١٧٢هەمینی خۆیدایە

لەنوینەرایەتی پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە لەشاری هەولیر، ناسریاگز لەدژی گۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ماوەی ١٧٢ڕۆژە مانی لەخواردن گرتووە و بەردەوامە.

چالاکی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لەشارو ناوچەکانی باشووری کوردستان بەردەوامە.

چالاکی مانگرتن لەخواردنی ناسریاگز لە نوێنەرایەتی هەدەپە لەشاری هەولێری باشووری کوردستان، لەدژی گۆشەگیری ئۆجالان لەڕۆژی ١٧٢هەمینی خۆیدایە. ئەمرۆ گروپی ٨٦هەم دەستیان بەماگرتن لەخواردن کرد. هاوکات چالاکییەکەی ناسریاگز بەبێ وچان بەردەوامە.

سیدق واکار ئەندامی مەجلیسی هەدەپە لەسەرناوی گروپی ٨٦هەم قسەیکرد و وتی، " داواکاریی مانگرتووان ڕوونە. هەتاکو گۆشەگیری نەشکێت، مانگرتنەکان بەردەوام دەبێت.

چالاکی مانگرتن لە خواردنی دژبە گۆشەگیری لە کۆمەڵەی کرێکارانی مەزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی لەڕۆژی ١٥٠هەمی خۆیدابەردەوامە. گروپی ٧٦هەم بەشدارییان لەمانگرتنەکەدا کرد.

لەشاری کەلاری سەربە ئیدارەی گەرمیان، هەرێم مەحموود ماوەی ٧٧رۆژە لەچالاکیدایە . لە ڕۆژی ٧٦هەمی چالاکییەکەی هەرێم مەحموود گروپێک لە هونەرمەندانی شاری سلیمانی و ڕێکخراوەی نوگەر سەردانی ناوبراویان کرد.

هاوکات لەکەمپی پەنابەرانی شەهید رووستەم جوودی(مەخموور) ماوەی ١٤٧ڕۆژە چالاکی لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد بەڕێوەدەچێت و بەردەوامە. مانگرتنەکە بە گروپی ٤٩هەم بەردەوامە.

هەروەها فەدیلە تۆک ئەندامی مەجلیسی ژنانی عەشتار ماوەی ١١٢ڕۆژە  لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان مانی لەخواردن گرتووە.

ک-ش