مانگی سووری كوردستان ده‌ستی به كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ ڕۆژهه‌ڵات كرد
ڕێكخراوی مانگی سووری كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی كوردستان (CÎK) ده‌ستیان به كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی هاریكاری بۆ زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد.
ڕێكخراوی مانگی سووری كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی كوردستان (CÎK) ده‌ستیان به كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی هاریكاری بۆ زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد.
له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی باران بارینی زێده لافاو هه‌ستا. له‌و كاره‌ساته‌دا زۆر كه‌س بوونه قوربانی و هه‌زاران كه‌سیش ناچار بوون واری خۆیان جێبهێڵن.
ڕێكخراوی مانگی سووری كوردستان ڕایگه‌یاند، «لافاوه‌كه هه‌موو لایه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و زۆر شار و شارۆچكه و گوند ژێرئاو كه‌وتوون و زۆر كه‌س بوونه‌ته قوربانی. به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ندین شوێن پچڕاوه، ژماره‌ی قوربانیان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.»
ڕێكخراوه‌كه ڕاشیگه‌یاند، به‌هۆی هه‌لومه‌رجی ڕێگه مانگی سووری كوردستان ته‌نیا هاریكاری ماددی وه‌رده‌گرێت و له‌و ڕێیه‌وه پێداویستییه‌كانی گه‌ل له‌وێ دابین ده‌كات. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی لافاوه‌كه ده‌ستی پێكردووه ئه‌وانیش ده‌ستیان به هاریكاری و خه‌بات كردووه بۆ كڕینی چادر، به‌تانی و پێداویستییه‌كانی ژیان.
مانگی سووری كوردستان ڕایگه‌یاند، «ئێمه بانگی هه‌موو گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه هاریكاریی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.» هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی كوردستان (CÎK) بانگه‌وازێكی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، «له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران كاره‌ساتێكی گه‌وره ڕوویداوه. گه‌له‌كه‌مان له‌وێ له بارودۆخێكی خراپدان. بانگی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه كۆمه‌كی گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژهه‌ڵات بكه‌ن .»
زانیاریی زیاتر ده‌رباره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هاریكاری له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی مانگی سووری كوردستان هه‌یه: http://www.heyvasor.com
s.m