مانگی سووری کوردستان وجبەیەکی تری هاوکاری ڕەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد

کۆکردنەوەی هاوکاری لە لایەن مانگی سووری کوردستان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان بەردوامە.مانگی سووری کورد ئەوەی خستەڕوو کە لە کاتی لافاوەکەوە تاوەکوو ئێستا بڕی ٣٥٠ هەزار یۆرۆ هاوکاری مادییان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێ کردووە.

مانگی سووری کوردستان ڕایگەیاند کۆکردنەوەی هاوکارییەکانیان  بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و لە کاتی لافاوەکەوە تاوەکوو ئێستا بڕی ٣٥٠ هەزار یۆرۆ هاوکارییان بۆ ناوچە زیان بەرکەوتووەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێکردووە.

مانگی سووری کوردستان ڕایگەیاند کە لە ١٩ مارسی ٢٠١٩ دا  لە رۆژهەڵاتی کوردستان لافاوێکی وێرانکەر روویداو و ناوچەکانی لۆڕستان و لەسکان  وچەند ناوچەیەکی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان تووشەی خەسارێکی زۆری مادی بوون.

لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەی مانگی سووری کوردەوە هاتووە:

"لە داوی لافاوەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تاکوو ئیستا مانگی سووری کورد بەردەوامە لە کۆکردنەوەی هاوکاری مادی . لە قۆناغی یەکەمدا ئێمە بڕی ٢٥٠ هەزار یۆرۆمان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان نارد. لە قۆناغی دوویەمدا بڕی ١٠٠ هەزار یۆرۆی ترمان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێکردووە. ئەوهاوکاریانە لە لایەن کۆمیتەی مانگی سووری کوردستان بە سەرلێقەوماوان و گەڵی ئێمە دا دابەش دەکرێت.

ئێمە لە ٤ی نیسان دا بۆ هاوکاری گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان کەمپەینی هاوکاریمان ڕاگەیاندبوو وکەمپەینەکە بەردەوامە. هەروەها بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە کەمپەینی کۆکردنەوەی سەرفیترە و زەکات بەردەوامە.

ئێمە داوا لە هەموو گەلی کوردستان دەکەین کە هاوکاری گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان بکەن و لەڕێگەی مانگی سووری کوردستان هاوکاریەکانتان بۆ بنەماڵە لێقەوماوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ڕەوانە بکەن."

ک-ش