دهقی بانگەوازییەکەی مانگی سووری کوردستان:
قوربان، دابەش کردنی ئێش و ئازارەکانی کەسانی هەژار و دەستكورته.
قوربان، باوەری، برایەتی و دڵخۆش کردنی دڵی ئەو منداڵانەیه کە چاوەڕوانی هاوکاری دهكهن.
مانگی سووری کوردستان ئەمساڵ تەواوی هاوکارییەکانی جەژنی قوربان بۆ ئهم كهس و شوێنانه ڕهوانه دهكات:
- پەنابەرانی عەفرین لە هەرێمی شەهبا
- لێقەوماوانی بومەلەرزەی کرماشان و سەرپیلی زەهاو
- شار و ناوچە وێرانکراوەکانی باکووری کوردستان
- لێقەوماوانی شەڕ لە خورماتوو و داقووق.
لە یادی نەکەین، ئەمڕۆ سەد هەزار کۆچبەری عەفرین لە هەرێمەکانی شەهبا و دەیان هەزار هاووڵاتی نسێبین، شرنەخ، گەڤەر، سوور، جزیر، سلۆپی، هەزەخ و دەیان هەزار لێقەوماوی بومەلەرزەکەی ناوچەکانی کرماشان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەزاران لێقەوماوی شەری خوورماتوو و داقوق چاوەڕێی هاوکارییەکانی ئێوەن.
خێرخوازانی بەڕێز، ئێوە دەتوان له ڕێگهی مانگی سووری کوردستان هاوکارییەکانتان بگەیهننه دەستی لێقەوماوان و هەژاران و دڵیان خۆش بکەن.
تێچووی هەر قوربانییەک ١٥٠ یۆرۆیە.
بۆ زانیاری زیاتر دهربارهی كهمپینهكه دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی فەرمی مانگی سووری کوردستان بکەن.
http://www.heyvasor.com/ku/kampanyaya-qurbane
ك.ش