میتینگی «چاره‌سه‌ریی دیموكراتی له‌پێناو ئاشتییه‌كی شكۆدار» له ئامه‌د به‌ڕێوه‌چوو
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده له‌یلا گیوڤه‌ن له میتینگی ئامه‌د ڕایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رخۆدان و له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان تێكۆشان درێژه‌ی ده‌بێت.
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده له‌یلا گیوڤه‌ن له میتینگی ئامه‌د ڕایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رخۆدان و له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان تێكۆشان درێژه‌ی ده‌بێت.
پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) به درووشمی «چاره‌سه‌ریی دیموكراتی له‌پێناو ئاشتییه‌كی شكۆدار» ئه‌مڕۆ میتینگێكی له شاری ئامه‌د-ی باكووری كوردستان ساز كرد. له میتینگه‌كه‌دا كه هه‌زاران كه‌س ئاماده بوون، چه‌ندین ڕێكخراو و لایه‌نی سیاسی به‌شدار بوون و په‌یامی گرنگیان دا.
هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) محه‌مه‌د ئاسڵان سڵاوی له گه‌ل كرد و له گوته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، «به ساڵانه ده‌ڵێین له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پێویستی به چاره‌سه‌ریی دیموكراتی هه‌یه، ته‌نیا ئه‌م ڕێگه‌چاره‌یه ده‌توانێت ژیانێكی ئاشتیانه بۆ گه‌لانی توركیا ده‌سته‌به‌ر بكات. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په له دژی ئه‌م داواكارییانه، شه‌ڕ ده‌سه‌پێنێت. له به‌رانبه‌ر ویستی ئاشتیی گه‌ل، ئاكه‌په گۆشه‌گیری ده‌سه‌پێنێت. ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بوه‌ستێنرێت، ئه‌وا ده‌بێ به‌زووترین كات كۆتایی به گۆشه‌گیری بهێنرێت. ڕێزدار ئۆجالان له‌پێناو ئاشتیی دیموكراتی له توركیا هه‌میشه بۆچوونی خۆی خستووه‌ته‌ڕوو. ئه‌گه‌ر ڕێزدار ئۆجالان بدوێت، ئاشتی به‌دوادا دێت. لێره‌وه بانگی هه‌موو گه‌لانی توركیا ده‌كه‌ین به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن. پێویسته هه‌موو گه‌لان سه‌رنج بده‌نه ویسته‌كانی ئۆجالان و له ده‌وری ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی كۆببنه‌وه.»
«ده‌یانه‌وێت ڕێگری له گه‌وره‌بوونی شۆڕشی ڕۆژاڤا بگرن»
له میتینگه‌كه‌دا گوته‌بێژی كۆنگره‌ی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌كه) گوڵستان كلچ كۆچ یگیت گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، دوای هه‌ڵبژاردنی ٧ی حوزه‌یران له پرسووس، ئه‌نقه‌ره و زۆر شوێنی دیكه كۆمه‌ڵكوژی كراوه و ئۆپه‌راسیۆن له دژی هه‌ده‌په ئه‌نجام دراوه. گوتیشی، «هه‌میشه ویستیان به تووندوتیژی، كوشتن و ده‌ستگیركردن سه‌ركوتمان بكه‌ن. ویستیان له سووریا ڕێگری له هاوخه‌باتیی كورد له‌گه‌ڵ چه‌ركه‌ز، سریانی، ئه‌رمه‌نی و عه‌ره‌به‌كانی ڕۆژاڤا بكه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تا به‌رزترین ئاست پێداگرییان له‌سه‌ر شه‌ڕ كرد. ئایا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان شه‌ڕ و تووندوتیژییان ده‌وێت، ئێمه بوه‌ستین؟ نه‌خێر، ئێمه ناوه‌ستین. ئێمه كه قوربانی زۆر ده‌ده‌ین، ده‌ست له تێكۆشانی ئاشتی به‌رناده‌ین. ئایا له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌هه‌په و ئاكه‌په خۆیان به شه‌ڕ به‌خێو ده‌كه‌ن، ئێمه ده‌ست له تێكۆشانی ئاشتی به‌رده‌ین؟ نه‌خێر، ئێمه هه‌رگیز ده‌ست له تێكۆشانی ئاشتی به‌رناده‌ین. به‌ڕێز ئۆجالان هه‌ر كه ده‌نگی له ئیمڕاڵی به‌رز بوویه‌وه، دووباره گوتی ئاشتی. هه‌موو گه‌لانی جیهان گوێیان له ده‌نگی ئه‌و گرت. له‌به‌رئه‌وه‌ی دووباره به‌ڕێز ئۆجالان باسی له ویستی ئاشتی كرد، ده‌یانه‌وێت ده‌نگی كپ بكه‌ن. ئه‌مڕۆ تاكه ڕێگه‌ی ئاشتی به ئیمڕاڵیدا تێده‌په‌ڕێت.»
كۆچ یگیت له درێژه‌ی گوته‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد ئێستا قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات. ڕووی له گه‌ل كرد و گوتی، «ئه‌وانه‌ی ئه‌م قۆناغه نوێیه له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و دیموكراتی پێشده‌خه‌ن، ئێوه‌ن. به‌ڕێز ئۆجالان ده‌ڵێت، [من له‌گه‌ڵ خاڵه‌كانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥دام.] واته ده‌ڵێت، [لایه‌نگری ئاشتیم، لایه‌نگری یه‌كێتیی گه‌لی كورد و توركم]. داوا له هه‌موومان ده‌كات له‌پێناو كۆماری دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی و په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپرسایه‌تی بگرینه ئه‌ستۆ. ئێمه له ساڵی ٢٠١٣ هه‌ڵه‌مان كرد كه هه‌موو به‌رپرسایه‌تییه‌كمان خسته سه‌ر شانی ئۆجالان. به‌ڵام بینیمان كه ئاشتی به تێكۆشانی هاوبه‌ش ده‌كرێت.»
«ئێمه ئاماده‌ین تێكۆشانی ئاشتی به‌ڕێوه‌ببه‌ین»
هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) له‌یلا گیوڤه‌ن له میتینگه‌كه ئاماده بوو و گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. گیوڤه‌ن گوتی، «من سه‌ربه‌رزم به ئێوه. باشه كه ئه‌ندامێكی ئه‌م گه‌له‌م. باشه كه ئێوه هه‌ن. هه‌ڤاڵانی گه‌نج چاوه‌كانتان ماچ ده‌كه‌م. له هه‌موو شوێنێك گه‌لی له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد ژیانی خۆیان ته‌رخان كرد. له‌و ڕێگه‌یه‌دا ٩ هه‌ڤاڵمان به‌ڕێكرد. زولكوف گه‌زه‌ن، ئایته‌ن مه‌ته، زه‌هرا، مه‌دیا، كۆنجا، فورات، مه‌عسووم، ئومێد. من به‌ڕێزه‌وه یادیان ده‌كه‌مه‌وه و سه‌ری ڕێز داده‌نه‌وێنم له به‌رانبه‌ریان. ئه‌وان ڕێگه‌ی ئیمڕاڵییان كرده‌وه. په‌یامی ئۆجالان زۆر ڕوون و ئاشكرایه.»
له‌یلا گیوڤه‌ن له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، «ئه‌گه‌ر به ڕاست و دروستی خه‌باتی خۆمان جێبه‌جێ كردبا، گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئۆجالان نه‌ده‌بوو و زیندانییه‌كان ئازاد ده‌بوون. له‌به‌رئه‌وه ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه له‌مه‌ودوا خه‌باتی خۆمان باشتر جێبه‌جێ بكه‌ین. ئێمه خۆڕاگر ده‌بین. به‌بێ به‌رخۆدان ژیان نابێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ هه‌موو سازییه‌كانمان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به داگیركاریی سه‌ر كوردستان بێت، ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی بێته ئاراوه. مه‌گه‌ر به‌س نییه. له‌پێناو ئاشتییه‌كی شكۆدار تكا ده‌كه‌م كه هه‌موو هه‌ڤاڵانمان به‌باشی ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زوو به ئامانجه‌كه‌مان بگه‌ین.»
s.m