هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر هەرێمەکانى پاراستنى میدیا و ناوچەى برادۆست بەردەوامن. لەبارەى هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورکەوە و پشتیوانکردن لەو داگیرکەرییە، لەلایەن ماڵپەڕی میللەت پرێسی نزیک لە یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان (یەنەکە) بڵاوکرایەوە، سوپای شەشی ئاکریى پارتى لە نزیک بەنداوى موسڵ گواستراونەتەوە بۆ دۆڵی نەهلە لە سنووری بارزان و برادۆست بۆ ئەوەى بەشداری و پشتیوانى لە هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و پەکەکە بکەن.
ئایا هێرش دەکەنە سەر گەریلا؟
لە هەواڵەکەدا باسی ئەوەکراوە، کە هێزەکانى پێشمەرگەی شەشی ئاکرێى پارتی بۆ بەشداریکردن و پشتیوانکردن لە هێرشەکانى دەوڵەتى تورک گواستراونەتەوە بۆ سنووری بارزان و برادۆست. هاوکاتیش هێرشی داگیرکەریى سوپای تورک بۆ سەر ناوچەکانى برادۆست و خواکورک بەردەوامیى هەیە.
بەپێى ئەو جموجوڵە بێت پێشمەرگەکانى پارتی لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشدار دەبن لە هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر گەریلاکانى پەکەکە.
ر.م