مەریوانییەکان بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی عەفرین" نەورۆزیان پیرۆزکرد
شەوی ٢٩ی ڕەشەمە/٢٠ ئازاردا و وەک نەریتی هەمیشەیی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گوڕوتینەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد.
شەوی ٢٩ی ڕەشەمە/٢٠ ئازاردا و وەک نەریتی هەمیشەیی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گوڕوتینەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد.
نەورۆزی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو هاودەنگ بوو لەگەڵ بەرخۆدانی عەفریندا و گەلی ڕۆژهەڵات نەورۆزی ڕۆژهەڵاتیان کرد بە نەورۆزی بەرخۆدانی عەفرین.
ئاهەنگی نەورۆز لە هەموو شار و شارۆچکە و گوندەکانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە چوو.
سەرەڕای گوشارەکانی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی و توقاندن و دەستگیرکردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی گەلی ڕۆژهەڵات گەرمتر لە جاران ئاهەنگی نەورۆزی بەرخۆدانی عەفرینیان گێڕا.
هاووڵاتیانی مەریوان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕژانە سەر شەقامەکان و بە یەک دەنگ و بە وتنەوەی "بژی بەرخۆدانی عەفرین" و "مەرگ و نەمان بۆ ئەردۆغانی داگیرکەر" و "تا کوردیک زیندوو بێت عەفرین ناکەوێت" پاڵپشتی خۆیان لە بەرخۆدانی عەفرین دەر بڕی.
هاوکات لە هەمو شار و شارۆچکە و گوندەکانی ڕۆژهەلات گەل بە وتنەوەی دروشمی "بژی بەرخۆدانی عەفرین" و سوتاندنی وێنەی ئەردۆغان و ئاڵای تورکیا پاڵپشتی خۆیان لە بەرخۆدانی عەفرین نیشان دا.
ک-ش
ر.م