ناسر یاگز و هەرێم مەحمود سەردانی چالاکی دایکانی مەخموریان کرد

ناسر یاگز و هەرێم مەحمود سەردانی دایکانیان لە مەخمور کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکییەکەیان ڕاگەیاند.

١٨ ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر بەرخۆدانی دایکانی ئاشتی لە بازگەی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ی نێوان هەولێر و مەخمور لەدژی ئەو گەمارۆیەیە کە ٦٣ ڕۆژە بەسەر کامپی پەنابەرانی شەهید 'ڕۆستەم جوودی'دا سەپێنراوە. ناسر یاگز و هەرێم مەحمود سەردانی دایکانیان کرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ چالاکییەکەیان ڕاگەیاند.

٦٣ ڕۆژە گەمارۆی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخمور) بەردەوامە. بۆ لابردنی ئەو گەمارۆیە دایکانی ئاشتیی کامپی شەهید ڕۆستەم جوودی وێڕای هەلومەرجی سەخت لە ڕۆژی ١٨یەمی چالاکیدان لە بەردەم بازگەی نێوان هەولێر و مەخموری پەدەکە.

ناسر یاگز ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە- HDP)لە هەولێر، کە ١٨٧ ڕۆژ لەدژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە چالاکیی مانگرتن لە خواردن دا بوو. هەروەها ئەندازیار هەرێم مەحموود ٩١ ڕۆژ لەدژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چالاکی مانگرتن لە خواردندا و پێکەوە سەردانی چالاکیی دایکانیان کرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ چالاکییەکەیان ڕاگەیاند.

هەروەها ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عەشتاری مەخمور فەدیلە تۆک کە ئەویش لەدژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ١٢٦ ڕۆژ لە چالاکی مانگرتن لە خواردن دا بوو، بۆ پشتگیریی دایکانی ئاشتی بەشداریی چالاکییەکە بوو و لە شوێنی چالاکییەکە بەرخۆدانەکەی بەردەوام دەکات.

ژ.ت