ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای شه‌هید ئاشكرا كرا
ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای یه‌ژا ستار ئاشكرا كرا كه ١ی ئایار\١١ی گوڵان له ناوچه‌ی پیران-ی ئامه‌د شه‌هیدبووبوون.
ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای یه‌ژا ستار ئاشكرا كرا كه ١ی ئایار\١١ی گوڵان له ناوچه‌ی پیران-ی ئامه‌د شه‌هیدبووبوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار)ی ڕاگه‌یاند كه له شه‌ڕی ١ی ئایار\١١ی گوڵان له ئامه‌د شه‌هید بوون.
ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
له ڕاگه‌یه‌نراوی ٦ی ئایار\١٦ی گوڵان (دوێنێ)دا ڕامانگه‌یاندبوو، ڕێكه‌وتی ١ی ئایار\١١ی گوڵان له ناوچه‌ی پیران-ی ئامه‌د له ده‌وروبه‌ری خاچه‌كێ له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی دوژمن شه‌ڕ هاتووه ئاراوه و هه‌ڤاڵانمان دیدار و ڤیان شه‌هید بوون. ڕامانگه‌یاندبوو كه دواتر ناسنامه‌ی ته‌واوی هاوڕێیانی شه‌هید به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
ناسناو: ڤیان پرسووس
ناو و پاشناو: شه‌هریبان یۆنته‌ن
شوێنی له‌دایكبوون: پرسووس
ناوی دایك و باوك: مه‌دینه - ناسر
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١ی ئایاری ٢٠١٩\ ١١ی گوڵان - ئامه‌د
ناسناو: دیدار ئاندۆك
ناو و پاشناو: سابیه ڕه‌نجبه‌ر
شوێنی له‌دایكبوون: سه‌لماس (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)
ناوی دایك و باوك: سانیه - حوسێن
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١ی ئایاری ٢٠١٩\ ١١ی گوڵان - ئامه‌د
هه‌میشه یادی دڵسۆزیی هاوڕێ ڤیان ده‌كه‌ینه‌وه
هاوڕێ ڤیان كه ساڵی ١٩٩٣ له پرسووس-ی ڕوحا له‌دایكبووه، هه‌ر به گه‌نجی ڕاستینه‌ی تێكۆشینی ئازادیی كوردستان ده‌ناسێت و ساڵی ٢٠١١ له هه‌رێمی ئامه‌ده‌وه دێته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. هاوڕێ ڤیان كه ماوه‌یه‌كی درێژ له ئامه‌د تێكۆشاوه، له پڕۆسه‌ی ٢٠١٣دا دێته هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. هاوڕێ ڤیان كه له زۆر مه‌یدانی ئێره فه‌رمانده بووه جێده‌ستی له زۆر خه‌باتدا دیاره. هاوڕێ ڤیان له ئایدیۆلۆژیای ڕێبه‌رایه‌تیدا و له هێڵی ژنی ئازاد‌دا هه‌میشه هه‌وڵی خۆنوێكردنه‌وه‌ی داوه و لێگه‌ڕینی قووڵی هه‌بوو. هه‌روه‌ها به خۆباوه‌ڕی له‌نێو هه‌ڤاڵه‌كانیدا هه‌میشه نموونه بوو. ساڵی ٢٠١٥ له دژی پیلانی چۆكپێدانانی دوژمن به پێشبینی گه‌وره‌ترین وه‌ڵامی پێشهاته‌كانی باكووری كوردستان بداته‌وه، ڕوو له باكووری كوردستان ده‌كات. ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خاكی ئامه‌د كه له‌وێوه ده‌ستی به گه‌ریلایه‌تی كردبوو. له‌وێ هاوڕێ ڤیان له زۆر چالاكیدا گورزی تووندی له دوژمن داوه. به قینی له دوژمن و دڵسۆزی بۆ گه‌ل هه‌میشه له بیری ئێمه‌دا ده‌مێنێته‌وه و ڕێ پیشانی ئێمه و هاوڕێیان ده‌دات.
هاوڕێ دیدار ئه‌وینداری چیا بوو
هاوڕێ دیدار كه ساڵی ١٩٩٢ له ناوچه‌ی سه‌ڵماس-ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه، له ته‌مه‌نی لاوی‌دا سیاسه‌تی زوڵم و زه‌ختی دوژمن له‌سه‌ر گه‌لی كوردستان ده‌بینێت. له دژی ئه‌و سیاسه‌ته، تێكۆشینی ڕێبه‌ر ئاپۆ و گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان ده‌ناسێت. دوای ماوه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته نێو لێگه‌ڕینی «چۆن بتوانم له به‌ره‌كانی پێشه‌وه تێبكۆش‌م؟». هاوڕێ دیدار ده‌بینێت كه له‌نێو سیسته‌می ئێستادا ناتوانێت به ڕێگه‌ی جیاواز تێبكۆشێت. ساڵی ٢٠٠٩ له‌گه‌ڵ گرووپێك هه‌ڤاڵی خۆیدا دێته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. هاوڕێ دیدار كه هه‌ر زوو له به‌ره‌ی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان ڕادێت، ده‌گه‌ڕێت به‌دوای ڕێگه‌كانی گه‌وهه‌ری ژینی ئازاد به میلیتانی و به‌قووڵی هه‌وڵی بۆ ده‌دات. هاوڕێ دیدار كه به دڵسۆزیی زۆر بۆ ڕێبه‌رایه‌تی، شه‌هید و هاوڕێیان جێگه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌نێو هه‌ڤالانیدا ده‌گرێت، هه‌روه‌ها له زه‌مینه‌ی ئایدیۆلۆژیای ئازادیی ژن‌دا قووڵ ده‌بێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌كات. هاوڕێ دیدار كه به‌ته‌واوی دڵسۆزیی چیاكان بوو، له ئه‌نجامی ئه‌م لێگه‌ڕینه‌دا له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلادا ده‌یه‌وێت له به‌ره‌ی پێشه‌وه بێت. بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی ئامه‌د تێبكۆشێت ڕوو له باكووری كوردستان ده‌كات. له‌و ماوه‌یه‌ی كه له ئامه‌د ده‌بێت خه‌باتی گرنگ ده‌كات. به كه‌سایه‌تیی دڵنزمی و هه‌ڵوێستی كامڵ و ڕووكه‌نی خۆی، هه‌میشه یادی هاوڕێ دیدار ده‌كرێته‌وه.
١ی ئایار\١١ی گوڵان له سنووری ئامه‌د له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاریی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی مێتینگه‌ر، هه‌ردوو هاوڕێمان كه قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد و گورزی تووندیان له دوژمن دا، شه‌هید بوون. له كه‌سایه‌تیی خانه‌واده‌ی هاوڕێیانی هێژامان سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی هه‌موو گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین. سوێند ده‌خۆین كه یادی ئه‌و ٢ فه‌رمانده هێژایه‌مان له تێكۆشانی ئازادیی كوردستاندا به‌زیندوویی بهێڵینه‌وه.
s.m