ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌ك ئاشكرا كرا كه له خواكورك شه‌هید بووه
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی ڕاگه‌یاند كه ١٤ی ئایار\٢٤ی گوڵان له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی هێزه داگیركه‌ره‌كانی توركیا له هه‌رێمی خواكورك شه‌هید بووه.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی ڕاگه‌یاند كه ١٤ی ئایار\٢٤ی گوڵان له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی هێزه داگیركه‌ره‌كانی توركیا له هه‌رێمی خواكورك شه‌هید بووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، «ڕێكه‌وتی ١٤ی ئایار\٢٤ی گوڵان كاتێك فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی خنێره-ی هه‌رێمی خواكورك له سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، هاوڕێمان یوسوف ئاسڵان (ئاسڵان كاڵكان) شه‌هید بووه.»
ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
هاوڕێ یوسف كه ساڵی ١٩٧٥ له ناوچه‌ی سارز-ی سه‌ر به شاری قه‌یسه‌ری له‌دایكبووه، هه‌ر له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا زه‌حمه‌تییه‌كانی ژیان ده‌بینێت و له‌به‌ر هۆكاری جیاواز ساڵی ١٩٩٢ ڕوو له ئه‌ورووپا ده‌كات. كاتێك له‌نزیكه‌وه له ئه‌ورووپا بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان ده‌ناسێت، به‌شداری له خه‌باته سیاسییه‌كان ده‌كات. هاوڕێ یوسف كه ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری چالاكیی فیدایی هاوڕێ زیلان (زه‌ینه‌ب كناجی) له ساڵی ١٩٩٦، به گوتنی «ته‌نیا به شه‌ڕێكی فیدایی له دژی فاشیزم، مرۆڤ ده‌توانێت گه‌له‌كه‌ی ئازاد بكات.» ساڵی ١٩٩٧ دێته نێو ڕیزی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان. هاوڕێ یوسف كه ماوه‌یه‌كی درێژ دوور بووه له وه‌ڵات، ڕوو له چیاكانی كوردستان ده‌كات و له خواكورك ده‌ست به گه‌ریلایه‌تی ده‌كات. له ماوه‌یه‌كی كورتدا له‌گه‌ڵ ژیانی گه‌ریلا ڕادێت و خۆی به قه‌رزباری گه‌له‌كه‌ی ده‌زانێت. به‌و هێزه‌ی كه له‌نزیكه‌وه ئایدیۆلۆژیای ئاپۆیی ده‌ناسێت، زیاتر ژیانی خۆی ئاوێته‌ی تێكۆشان ده‌كات.
پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژ له خواكورك، ناوچه‌ی شه‌هیدان و گاره تێده‌كۆشێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی ١ی حوزه‌یران ڕوو له هه‌رێمی ئامه‌د ده‌كات كه هه‌میشه به‌حه‌سره‌تی بوو و خه‌یاڵی ده‌كرد له‌وێ گه‌ریلایه‌تی بكات. ماوه‌ی ٦ ساڵ هاوڕێ یوسف له هه‌رێمی ئامه‌د به‌شداری له زۆر خه‌باتی سه‌ركه‌وتوو ده‌كات. دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و له زۆر شوێن خه‌باتی گرنگ ده‌كات.
هاوڕێ یوسف به كه‌سایه‌تیی چالاك و كه‌سایه‌تییه‌ك كه له‌دڵه‌وه‌یه له‌نێو هه‌ڤاڵه‌كانی جێی خۆی ده‌كاته‌وه و هه‌موان خۆشیانده‌وێت. نه‌ك ته‌نیا له ڕووی خه‌باتی سه‌ربازی به‌ڵكوو له ڕووی ئایدیۆلۆژی و سیاسیشه‌وه زۆر گه‌شه ده‌كات. هاوڕێ یوسف كه به حه‌سره‌تی ژیانێكی دادپه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی خۆی له تێكۆشانه‌وه پێچابوو، ده‌یگوت: «شاد و به‌خته‌وه‌ر ده‌بم ئه‌گه‌ر هێنده‌ی هێزی خۆم شتێك بۆ وه‌ڵاته‌كه‌م، گه‌له‌كه‌م، ڕێبه‌رایه‌تی و شه‌هیدان بكه‌م.». له‌و چێوه‌یه‌دا نزیكه‌ی ٢٢ ساڵ به ڕه‌نجێكی گه‌وره خزمه‌تی گه‌لی خۆی ده‌كات. خاوه‌نداره‌تی كردن له یادی هاوڕێ یوسف بۆ ئێمه وه‌ك هاوڕێیانی ئه‌ركێكی گرنگه.
ئێمه وه‌ك هه‌په‌گه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی هێژای كاڵكان و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین، ئاڵای تێكۆشینی هاوڕێ یوسف ئاسڵان كه ڕاده‌ستی ئێمه‌ی كردووه، بگه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن.
s.m