ناسنامەی ئەو ٣ ژنەی لە مەخمور شەهید بوون ئاشکرا کرا
ناسنامەی ئەو ٣ ژنەی بە هۆی هێرشە ئاسمانیەکەی فڕۆکە جەنگیە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مەخمور شەهید بوون، ئاشکرا کرا.
ناسنامەی ئەو ٣ ژنەی بە هۆی هێرشە ئاسمانیەکەی فڕۆکە جەنگیە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مەخمور شەهید بوون، ئاشکرا کرا.
فڕۆکە جەنگیە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٣:١٠ هاوڵاتیە مەدەنیەکانی کەمپی مەخموریان کردە ئامانج و بوردومان کرد.
لەو هێرشەدا ٢ لەو ژنانە لە شوێنی رووداوەکە و یەکێکی دیکەش دوای ئەوەی گەیێندرایە نەخۆشخانە، شەهید بوون.
ناسنامەی ٣ ژنە شەهیدەکە بەم شێوەیە یە: عایشە ئەحمەد فەرحان، عەزیمە ئایدۆغان و هەوا ئایدۆغان.
ز.ش