نامەی گه‌ریلا بۆ بەرخۆدێرەکانی ڕۆژووی مردن

بە ئیمزای ئە‌ردال تۆڵهەڵدان، گه‌ریلاکان نامه‌یه‌كیان بۆ ئەو ١٥ گیراوە سیاسییە کە نارد کە بڕیاری ڕۆژووی مردنیان داوە، لە نامەکەدا وتراوە: "بێگومان هەنگاوێکی وەکو ١٥ی تەباخ بەڕێوەیە کە سڵاوی بۆ ١٤ی تەمموز نارد".

نامه‌کە لە ڕۆژی ١ی ئایاردا بەناوی گه‌ریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار نووسراوە و نێردراوە.

لە سەرەتای نامەکەدا نووسراوە: "هەڤاڵانمان؛ سەرەتا سڵاوی شۆرشگێڕی بۆ هەمووتان دەنێرم، باوه‌ڕبوونی خۆم بەو سەرکەوتنەی کە لە کەسایەتی ئێوەدا جارێکی دیکە دەرکەوتووە ڕادەگەیەنم، سەری ڕێز لەبەردەم سەرکەوتنە بەهیواکەی ئێوە دادەنەوێنم".

لە نامەکەدا پرسی" لەناو ئەو مێژووەی کە دەوڵەت سەراوبنی کردووە، گه‌لۆ بینراوە کە سەرکەوتووەکان تەسلیمی بنکەوتووەکان بووبن؟" كرا و گوترا "مەزده‌ك ته‌سلیم نه‌بوو، بابه‌ك و خوڕه‌میش، شێخ به‌درەدین و تۆرلاك كه‌مالیش، گه‌لۆ عە‌لیشێر كۆچگری، شێخ سه‌عید، سه‌ید ڕەزا؟ نا، ئەوانیش تە‌سلیم نه‌بوون، ٣٠ی ئاداری ١٩٧٢ لە قزلده‌ره، ماهیر ته‌سلیم نه‌بوو، كە سه‌ركەو‌تنەکەی ٥٠ ساڵ دواتر دەرکەوت، ده‌نیز، حسێن و یوسف، ئەوانەی بەرەبەیانی ٦ی ئایار، ئەو کاتەی کە بۆ لەسێدارەکان بۆ گرتووخانەی ماماكێ گوازرانەوە، ئەو کاتەی کە بە ڕێڕەوەکانی گرتووخانەکەدا تێدەپەڕین، سەیری دەرگایان دەکرد، بیریان لە تەسلیمبوون نەکردبووەوە، چونکە زانیبوویان کاتی سەرکەوتنە، یەکێک لەو دڵخۆشیانە، گەنجێکی كوردستانیی٢٣ ساڵیی بوو کە دەیگوت، چونکە من بۆ سەربەخۆیی گەل و وڵاتی خۆم دەمرم، دڵخۆشم، ئێوە کە ئێمە لە سێدارە دەدەن، بەهۆی بێشەرەفی خۆتان، هەموو ڕۆژێک دەمرن، ئیبراهیم كایپاك كایا، كە سێ مانگ و نیوی تەواو هه‌تا ڕۆژی ١٨ی ئایاری ١٩٧٣، هه‌موو ڕۆژەکانی سەرکەوتن بوو، تەسلیم نەبوو.

حەقی قەرار، کە لە ڕۆژی ١٨ی ئایار، لە گەڕەکی دووزتەپەی دیلۆک، بەبێ چه‌ك و بەبێ گومان چووە شوێنی یەکتربینین، ته‌سلیم نه‌بوو، بۆ؟ چونکە زانیبووی کە بۆ بزووتنەوەیەکی مێژوویی هەنگاوی دەستپێکردن دەنێ و بە زوویی سەردەکەوێت، مەزلووم كە لە شەوی‌ نه‌ورۆزدا بە چالاکی خۆی جەژنی نەورۆزی هەڤاڵانی پیرۆز کرد، بە گیانێکی خاکەڕایی مێژوویی سه‌ركەو‌تنی پیرۆز كرد و وەڵامی هەرە گەورەی بانگەوازی تەسلیمبوونی کودەتای ٨٠ی دایەوە، ئەو چوارانەی کە لە ١٨ی ئایاری ١٩٨٢دا، ئاگری جوانی سەرکەوتنیان هەڵکرد، بەو نامه‌یه‌ی‌ كە لە دوای خۆیاندا بەجێیانهێشت، داوایان لە هەمووان کرد کە لە دەوری ئاگرەکە کۆ ببنەوە، ١٤ی تەمموزی ١٩٨٢ ئەو بەرخۆدانەی کە بە شەش هەڤاڵ دەستیپێکرد، زانیبوویان کە سبەی دەگاتە ملیۆنان کەس و بەو تێگەیشتنەوە سەرکەوتن پیرۆز دەکەن.

 زولكوف گه‌زه‌ن، کاتێک ئاگری گه‌شاندەوە، نیشانی دا كە مانەوە لەناو ئەو چوار دیوارە ناتوانێت ناچار بەتەسلیمبوونی بکات، ڕێبه‌رئاپۆ لە ئیمرالی، كە بۆ ناچارکردنی ئەو بە ته‌سلیمبوون دروست کراوە، هەر ساتێکی ٢٠ ساڵ شۆرشە، بۆیە ئەو مێشکە بۆگەنەی دەیەوێت بە گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ ناچار بە تەسلیمبوون بکات، لەمێژە تێکشکێندراوە.

٣٠ی نیسان، ڕۆژی سەرکەوتنمانە‌

هیچ دیوارێکی سەرئەم عەردە ناتوانێ لەبەرانبەر تیشکی خۆر خۆی ڕاگرێ، هیچ شوێنیک‌ نییه‌ كە مرۆڤایەتی توانیبێتی هەمووی داگرێ، جگە لە پەکەکە هیچ هێزێک نییه‌ كە بە تێپەڕبوونی ٤٠ ساڵ، لە هەموو ڕۆژێکی نوێدا، بیری کۆنی تێدا لابرابێت، بەو رۆحەشەوە ئەماتۆر دەگۆڕێت بۆ شۆرش.

هەڤاڵینە، ٣٠ نیسانی ٢٠١٩، ئیتر ڕۆژی سەرکەوتنی ئێوەیە، ٣٠ی نیسان، ئەو ڕۆژەیە کە ئەوانەی زۆر حەزیان لە ژیان و خۆرە، حەزدەکەن لە ئاوابووندا گیانی خۆیان ببەخشن، بە گوڕوتینی ١٤ی تەمووزەوە، جارێکی دیکە خۆسەلماندنە، ئێوە بوونە ئەو کەسانەی کە لە سەرەتاوە جەژنی نوێ گەلەکەمان لە مێژووی پارتەکەمان پیرۆز دەکەن.

گیانی ١٤ی تەمووز لە جەستەدایە

لە دژی گه‌نیویی کودەتای ٨٠، کە دەرکەوتووە و ڕزیووە، ئێوە گیانی ١٤ تەمووزتان لەنوێیەوە خستەوە جەستەوە، دەمەوێت ئەوە بزانن؛ هەنگاوێکی وەکو ١٥ی تەباخ، کە سڵاوی لە ١٤ی تەمووز کرد و ئەو عەگیدەی کە وەڵامی مەزلومی دایەوە هەر هەیە.

شین نییە، پیرۆزییە

دایکانی کوردستانی، ئێوەش لەمڕۆوە شین و گریان مەکەن، چونکە پاراستنی بەها مرۆییەکان شین نییە، بەڵکو پیرۆزییە، بە هەستی شۆرشگێڕییەوە جارێکی دیکە سڵاوتان بۆ دەنێرم، سوێدن دەخۆم لەبەردەم ئەو رۆژانەی کە بە هیواو سەرکەوتنەوە تێدەپەڕن، کە شایانی ئێوە بم.

لەگەڵ سڵاو و ڕێزی هەڤاڵانە"

ک-ش