ناوەندی پاراستنی گەل پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ئیالەتی خەرزان کرد

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل، بەبۆنەی چالاکییەکەی ١٩ی تەممووز/٢٨ی پووشپەڕ، پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ئیالەتی خەرزان کرد.

ڕاگەیاندراوەکەی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل بەم شێوەیەیە:

"ئەو چالاکییەکەی کە هێزەکانی ئیالەتی ئێوە لە ١٩ی تەمموزی ٢٠١٩/٢٨ی پووشپەر لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لەسەر ڕێگەی ناوچەی 'هیزان'ی بەدلیس لەدژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی ئەنجامی دا کە فەرماندەی جەندرمەی ناوچەی بەدلیس بەناوی 'زافەر ئاککوش'ی تێدابوو. چالاکییەکی مێژووییە و لە ڕۆحی سەرکەوتنی سەردەمەوە سەرچاوە دەگرێت. بێ ئارامگرتن، بڕیارداری و شێوازی پرۆفیشنالی وەستان لە چاوەڕوانکردنی ئامانجی دوژمن و شێوازی گەریلای سەردەمی نوێ، لە شوێنێک کە دوژمن زۆر لێی دڵنیا بوو، چالاکییەکە ئەنجام درا. ئەو چالاکییە هێزەکانی تورکیا فاشیستی ڕاچڵەکاندووە. ئەو چالاکییە کە بە سەرکەوتووانە بە ئەنجام گەیشتووە، بەبێ ئەوەی زیانێکمان لێ بکەوێت، گورزێکی قورسی لەدوژمن وەشاند و بووە هۆی ئەوەی کە دوژمن زیانی قورسی بەرکەوێت. بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەو فەرماندە و شەڕڤانانە دەکەین کە بەشداری ئەو چالاکییە بوون.

لەو چالاکییەدا تاکتیکی تەقاندنەوە کە یەکێکە لە تاکتیکەکانی سەردەمی نوێ بە شارەزایی بەکارهێنراوە و ئەنجامیشی وەرگرتووە. بەبیر و باوەڕی ئەوەی کە ئێوە ئەو شێوازە بەهێزتر دەکەن، فەرماندەیی ئێوە و لە کەسایەتی فەرماندەکەتان پیرۆزبایی لە هەموو هێزەکانی ئیالەتی خەرزان دەکەین و بە هەستی شۆرشگێڕییەوە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین".

ک-ش