نه‌دیم سه‌ڤه‌ن ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات ANF دوا. سه‌ڤه‌ن یادی شه‌هیدانی عه‌فرین، برادۆست، خواكورك، لێلیكان و هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕشی كوردستانی كرده‌وه و ده‌ستنیشانی كرد كه دڵسۆز ده‌بن بۆ یادی شه‌هیدان و به‌رده‌وامی به دۆزی دیموكراتی، سۆسیالیزم و یه‌كسانی ده‌ده‌ن.
سه‌ڤه‌ن سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا و باكووری كوردستان و هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌پێناو تێكۆشانی سیاسی و دیموكراتی قۆناغێكی گرینگه. ڕاشیگه‌یاند، ئه‌م پڕۆسه‌یه ٥ی نیسانی ٢٠١٥ به گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستی پێكردووه و ماوه‌ی ٣ ساڵه به‌رده‌وامه.. له‌و باره‌یه‌وه گوتی: له دوای گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ، حكوومه‌تی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په بڕیاری كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌لی كوردستان و پێشه‌نگه‌كانی گه‌لی كوردستانی دا.
نه‌دیم سه‌ڤه‌ن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه گه‌لی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی ٧ی حوزه‌یراندا به تێكۆشانێكی به‌هێز، ناوه‌نده‌كانی نكۆڵی‌كردن و له‌ناوبردن-ی ده‌وڵه‌تی توركیایان سه‌ره‌وژێر كرد. گورزێكی گه‌وره‌یان له‌م سیسته‌مه دا. ده‌ستنیشانیشی كرد كه له توركیا نكۆڵی له هه‌موو ناسنامه و باوه‌ڕییه‌جیاوازه‌كان ده‌كرێت.
«قۆناغی ئێستا، قۆناغی مان و نه‌مانی ڕژێمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په‌یه»
نه‌دیم سه‌ڤه‌ن به‌بیری خسته‌وه كه له دوای هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو، ڕژێمی ئاكه‌په به كوده‌تایه‌كی سیاسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ١ی تشرینی دووه‌می ئه‌نجامدا و له‌و كاته‌وه ده‌یه‌وێت به زه‌خت و زۆرداری، ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه‌كی فاشیست به‌سه‌ر گه‌لانی كوردستان و توركیادا بسه‌پێنێت. ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به‌هۆی ئه‌م سیاسه‌تی كۆمه‌ڵكوژییه ده‌یان هه‌زار نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی گه‌ل و هاوشاره‌داران ده‌ستگیركران و زۆرێكیشیان له‌پێناو پاراستنی ژیانی خۆیان ناچار بوون كۆچ بكه‌ن.
«به‌م سیاسه‌تی كۆمه‌ڵكوژییه ٢٤ی ته‌مووزی ٢٠١٥ به ٤٠٠ فڕۆكه هێرشیان كرده سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. شه‌ڕی ٢٠١٥ - ٢٠١٦ی شاره‌كانی باكووری كوردستان، وه‌ك جزیر، سوور، نسێبین، گه‌ڤه‌ر، شرنا‌خ، هه‌زه‌خ و هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه‌ی به‌رخۆدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، له دژی سیاسه‌تی قڕكردن ئه‌نجامدرا و له سایه‌ی ئه‌م به‌رخۆدانه‌دا ئه‌و سیاسه‌ته گه‌یشتۆته ئاستی شكستهێنان. شه‌ڕی عه‌فرین، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی باشووری كوردستان، داگیركردنی باشووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی داگیركردنی هه‌موو هه‌رێمه‌كانی باكووری كوردستان ئه‌نجامی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی نكۆڵی و له‌ناوبردنه‌ی هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په و مه‌هه‌په‌یه.»
نه‌دیم سه‌ڤه‌ن ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ڕاشیگه‌یاند، قۆناغی ئێستا قۆناغی مان و نه‌مانی ڕژێمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په‌یه. گوتیشی: هاوپه‌یمانه‌تیی جمهوور له‌مه‌ودوا په‌رت و پارچه ده‌بێت و له‌ناوده‌چێت.
«٢٤ی حوزه‌یران ده‌بێته سه‌ره‌تای تێكشكانی فاشیزمی هاوپه‌یمانه‌تیی جمهوور»
نه‌دیم سه‌ڤه‌ن ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یران ده‌بێته سه‌ره‌تای شكستی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ته‌یب ئه‌ردۆغان و تێكشكانی فاشیزمی هاوپه‌یمانه‌تیی جمهوور.
«پێویسته هه‌موو وه‌ڵاتپارێز، سۆسیالیست و دیموكراتیخوازه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كده‌نگ تێبكۆشن. ئه‌گه‌ر خاوه‌نداره‌تی له به‌هادیموكراتییه‌كان ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێ پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لانی كوردستان و توركیا به‌دیبێنین، پێویسته ٢٤ی حوزه‌یران له سه‌رانسه‌ری كوردستان هه‌ر كه‌س به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگ بۆ پارتی دیموكراتی گه‌لان بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان. بۆیه پێویسته گه‌لی كوردستان له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا به به‌رپرسیاره‌تیی خۆی هه‌ڵسێت، به‌تایبه‌تی گه‌نجانی كوردستان و توركیا به جۆشێكی گه‌وره‌وه بچنه سه‌ر سندووقه‌كان و ئه‌ركی مێژوویی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. به ده‌نگی خۆیان سه‌رله‌نوێ شاره‌وانییه‌كانی خۆیان به‌ده‌ستبێنن. به ده‌نگی خییان خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیانه‌ی خۆیان سه‌رله‌نوێ زیندوو بكه‌نه‌وه. به ده‌نگی خۆیان، له مێژووی شۆڕشی كوردستاندا كۆتایی به فاشیزمی ته‌یب - باخچه‌لی بێنن. پێویسته مرۆڤ به‌م به‌رپرسیاره‌تییه هه‌ڵسێت.»
بانگه‌واز بۆ گه‌لی بۆتان
نه‌دیم سه‌ڤه‌ن ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا به‌تایبه‌تی بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی گه‌لی هه‌رێمی بۆتان؛ سێرت، شرنا‌خ و ده‌وروبه‌ری، جۆله‌مێرگ، شه‌مزینان، گه‌ڤه‌ر، چه‌لێ و هه‌موو گوند و ناوچه‌كانی كرد. ڕایگه‌یاند: پێویسته به ده‌نگ و ڕه‌نگی دیموكراتی و ئازادیی خۆیان، شه‌قێكی توندی مێژوویی له بن گوێی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ته‌یب ئه‌ردۆغان بده‌ن و كۆتایی به هه‌بوونی ئه‌و له كوردستان بێنن و له توركیاش تێكیبشكێنن.
سه‌ڤه‌ن ده‌ستنیشانی كرد كه ده‌نگ و ڕه‌نگی هه‌موو گه‌ل و باوه‌ڕییه‌كان، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یران دیاری ده‌كات و بۆ دیموكراتی، دانوستانه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان یه‌كلاییكه‌ره‌وه ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه داوای له هه‌موو كه‌س كرد بچنه سه‌ر سندووقه‌كان و گوتی: له خوله‌كی سه‌ره‌تای ده‌نگدان هه‌تا ساتی كۆتایی داخستنی سندووقه‌كان، با چاودێره‌كان هۆشیار بن و به‌شێوه‌یه‌كی ئاپۆرا ئاسا نه‌هێڵن كه سندووق بدزرێن.
«گه‌لی كوردستان و گه‌لی بۆتان هه‌ر وه‌ك چۆن ٤٠ ساڵ پێشه‌نگایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی دیموكراتی كرد، له ٢٤ی حوزه‌یرانیشدا له‌پێناو پێشه‌نگایه‌تیكردنی مرۆڤایه‌تی ڕۆڵی خۆی ده‌گێڕێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌ڵێم، سه‌دی سه‌د ئاكه‌په شكست دێنێت، هه‌ده‌په هیچ كێشه‌یه‌كی له ده‌ربازكردنی به‌ندی هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه، گه‌لانی كوردستان و توركیا پێویسته به‌م بیر و باوه‌ڕه‌وه بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان. سه‌ركه‌وتن بۆ دیموكراتییه، بۆ ئازادیخوازان و سۆسیالیزمه.»
s.m