نه‌ورۆز كه بووه‌ته خاوه‌نی ناسنامه‌یه‌كی سیاسی، جاری یه‌كه‌م ئاپۆرائاسا له ساڵی ١٩٩١ له باكووری كوردستان پیرۆز كرا. سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كارییه‌كان، سه‌ره‌تا له نسێبین، جزیر و ئامه‌د، دواتر له ئیسته‌نبووڵ، ئه‌ده‌نه، بسمیل، كه‌ربۆران، پرسووس، قولپ و هێنێ، هه‌زاران كه‌س چوونه مه‌یدانه‌كان و ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه، به جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی گۆڤه‌ندیان كرد و په‌یامی پێداگری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی خۆیان دا.
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی كوردان بكه‌ین، ده‌رده‌كه‌وێت كه واتای بنه‌ڕه‌تیی نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی په‌كه‌كه ده‌ركی پێكرا. دوای دامه‌زراندنی په‌كه‌كه، نه‌ورۆز ئیدی واتایه‌كی به‌رفره‌وانتر و قوڵتری هه‌یه. ڕێبه‌ری ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كوردستان هه‌ر هه‌نگاوێكی هه‌ڵێنابا، وه‌ك هه‌ڵمه‌تێك هه‌ڵیده‌سه‌نگاند. له سه‌ره‌تاوه گرنگی به نه‌ورۆز دا و ئه‌مه‌ش له كرداری ته‌ڤگه‌ردا ڕه‌نگی دایه‌وه.
ئاگری نه‌ورۆز له زیندانی ئامه‌د
سه‌ره‌تا مه‌زڵووم دۆغان له دژی كوده‌تای ١٢ی ئه‌یلوول یه‌كێك له چالاكییه هه‌ره كاریگه‌ره‌كانی هه‌ڵبژارد و له ١ی ئادار ئه‌نجامیدا. مه‌زڵووم دۆغان كه له ٢١ی مارسی ١٩٨٢\١ی ئاداری ٢٦٨٢ له زیندانی ئامه‌د ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا، به جه‌سته‌ی خۆی ئاگری نه‌ورۆزی كرده‌وه و په‌یامی ئه‌وه‌ی دا كه «به‌رخۆدان ژیانه» و هه‌رگیز ناتوانن ملیۆنان كه‌س له‌نێوبه‌رن. ئه‌م چالاكییه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر به‌رخۆدانی زیندانه‌كانی توركیا دروست كرد و په‌یامی «به‌رخۆدان»ی به ده‌ره‌وه‌ی زیندانیش دا.
ئۆجالان ئه‌مه به «فه‌رمانی به‌رخۆدان» ده‌ستنیشان ده‌كات. دواتر له مانگی ئایاردا، فه‌رهاد كورتای، نه‌جمی ئۆنه‌ر، مه‌حموود زه‌نین و ئه‌شره‌ف ئانیك هاوشێوه‌ی مه‌زڵووم دۆغان هه‌مان چالاكییان ئه‌نجامدا و بوونه مه‌شخه‌ڵ. هه‌مان ساڵ به پێشه‌نگیی كادیری پێشه‌نگی په‌كه‌كه كه‌مال پیر و خه‌یری دورموش، مانگرتن تا مردن له زیندانی ئامه‌د ده‌ستیپێكرد و به‌م شێوه‌یه نه‌ورۆز له هه‌موو كوردستان بڵاوبوویه‌وه.
مه‌شخه‌ڵی زه‌كیه
دوای ئه‌وه‌ی ١٢ی ئه‌یلوول وه‌ك باگردێنێك به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیی توركیادا چوو، وه‌ها ده‌بینرا كه جارێكی دیكه كورد نه‌توانن هه‌ستنه‌وه سه‌رپێ، به‌ڵام ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان بوون به ساڵی ڕاپه‌ڕین بۆ كورده‌كان و ئاگری نه‌ورۆز به‌گوڕتر بوو. زه‌كیه ئالكان كه بوو به میراتگری چالاكییه‌كه‌ی مه‌زڵووم دۆغان، له ٢١ی مارسی ١٩٩٠\ ١ی ئاداری ٢٦٩٠ له به‌رده‌م بورجه‌كانی ئامه‌د جه‌سته‌ی خۆی كرده مه‌شخه‌ڵی ئاگری نه‌ورۆز.
یه‌كه‌مین ئاگری ڕاپه‌ڕین
١٣ی مارسی ١٩٩٠ له مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی گه‌ریلاكاندا كه له ناوچه‌ی سته‌ورێ-ی مێردین شه‌هید بووبوون، مۆمی ڕاپه‌ڕین داگیرسێنرا. هه‌تا ئه‌و كاته له هه‌ندێك ده‌ڤه‌ر له ئاستی جیاوازدا پیرۆز ده‌كرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌دا هه‌م ده‌بوو به ده‌رفه‌تێك بۆ داواكردنی ناسنامه‌یه‌ك و هه‌میش له به‌رانبه‌ر زه‌خت و فشاره‌كان توڕه‌یی گه‌لی ده‌رده‌خست. هه‌مان ساڵ له بۆتان، نسێبین، جزیر، سلۆپی، شرنا‌خ له ٧ ساڵییه‌وه بگره تا ٧٠ ساڵی گه‌ل ڕژانه كۆڵانه‌كان. ده‌وڵه‌تیش ئه‌وه‌ی به‌باشی ده‌زانی، كردی و به كۆمه‌ڵكوژی و هێرش وه‌ڵامی گه‌لی دایه‌وه.

نه‌ورۆزی ١٩٩١
نه‌ورۆز كه ناسنامه‌یه‌كی سیاسی به به‌ردا كرا، جاری یه‌كه‌م به‌شێوه‌ی ئاپۆرائاسا له ساڵی ١٩٩١ له باكووری كوردستان پیرۆز كرا. سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، سه‌ره‌تا له نسێبین، جزیر، ئامه‌د، ئیسته‌نبووڵ، ئه‌ده‌نه، بسمیل، كه‌ربۆران، پرسووس، قولپ و هێنێ گه‌ل ڕژانه مه‌یدانه‌كان. ئه‌و ڕۆژه كاسبكاران ده‌ڕابه‌كانی دوكانه‌كانی خۆیان هێنایه خواره‌وه، فێرخوازانیش فێرگه‌كانیان بایكۆت كرد. دوای ئه‌وه‌ی ١٠ هه‌زار كه‌س به‌ره‌و شه‌هیدگه‌ی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی له گه‌ڕه‌كی قژلێ شه‌هید بوون، ده‌ستیان به ڕێپێوان كرد، هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستڕێژی گوله‌یان له گه‌ل كرد و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان گیانیان له‌ده‌ستدا. له زۆر شار هێرشی هاوشێوه كرایه سه‌ر گه‌ل و ٣١ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون.
نه‌ورۆزی ١٩٩٢
سه‌رۆكوه‌زیری ئه‌و كاته‌ی توركیا سوله‌یمان ده‌میره‌ل به‌ر له نه‌ورۆزی ١٩٩٢ ڕایگه‌یاندبوو كه هه‌ر كه‌س ده‌توانێ به ئازادی نه‌ورۆز پیرۆز بكات، به‌ڵام به‌بیانووی باری نائاسایی نه‌ورۆز له جزیر و نسێبین قه‌ده‌غه كرا. سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كاری، هه‌زاران كه‌س مه‌یدانی نه‌ورۆزیان به ڕه‌نگی سه‌وز، سوور و زه‌رد ڕازانده‌وه و گۆڤه‌ندیان كرد. له زۆر شار ئاگری نه‌ورۆز داگیرسێنرا، خوێندكارانیش له فێرگه‌كان ئاگری نه‌ورۆزیان هه‌ڵكرد و به‌شداری پیرۆزباییه‌كانیان كرد.

٩٤ هاوڵاتیی سیڤیل كوژران
له كه‌رجۆسێ-ی سه‌ر به باتمان، گه‌ل ویستی شه‌وی ٢٠ی مارس\ئادار نه‌ورۆز پیرۆز بكات، سه‌ربازان ده‌ستڕێژی گوله‌یان له گه‌ل كرد و ٢ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون. له جزیر، نسێبین و ئامه‌د تیمه‌تایبه‌ته‌كان هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ل. ٩٤ كه‌س كه له‌نێویاندا ژن و منداڵ هه‌بوون، له لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا كوژران. هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت گوتیان «مردووه‌كان ئه‌ندامی په‌كه‌كه بوون»، به‌ڵام نه‌یانتوانی ئه‌و ڕاستییه بشارنه‌وه كه له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاتیجه كاتار-ی ٥ ساڵان، مه‌هدی گونده‌ن-ی ٩ ساڵان، ڕه‌مه‌زان بایه‌ر-ی ٧٠ ساڵان و نه‌باهات كاكوچ-ی ٦٥ ساڵان هه‌بوون. تیمه‌تایبه‌ته‌كان هێرشیان كرده سه‌ر په‌یامنێری مێدیاكانیش كه بۆ ڕووماڵكردنی نه‌ورۆز هاتبوونه هه‌رێمه‌كه، له ئه‌نجامدا عیزه‌ت كه‌زه‌ر په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی سه‌باح گیانی له‌ده‌ستدا.
له دوای پیرۆزباییه‌كانی نه‌ورۆز كه چه‌ند ڕۆژ به‌رده‌وام بوون، ١٢ هه‌زار سه‌رباز و ٥٠٠ پۆلیس ماڵ به ماڵ له جزیر ده‌ستیان به گه‌ڕان و پشكنین كرد و سه‌دان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
نه‌ورۆزی ١٩٩٣
نه‌ورۆزی ١٩٩٣ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ بانگه‌وازی په‌كه‌كه بۆ ئاگربه‌ست، له‌به‌رئه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشووتر، پیرۆزباییه‌كانی نه‌ورۆز كه‌مێك ئارامتر به‌ڕێوه‌چوون. له زۆرێك هه‌رێمیش كه نه‌ورۆز قه‌ده‌غه كرابوو، له كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان به پێشه‌نگی پارتیی ڕه‌نجی گه‌ل - هه‌پ نه‌ورۆز پیرۆز كرا. له ئامه‌د و زۆرێك شاری دیكه گه‌ل ڕژانه مه‌یدانه‌كانی نه‌ورۆز.
نه‌ورۆزی ١٩٩٤
به‌ر له نه‌ورۆزی ١٩٩٤ له زۆر شار هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان، زۆر كه‌سیان ده‌ستگیركرد و شاره‌كانی كوردان گه‌مارۆدران. په‌كه‌كه پیرۆزباییه‌كانی پێشتری وه‌بیرهێنانه‌وه و له دژی ئاژاوه‌گێڕی داوای له گه‌ل كرد له ماڵه‌كانی خۆیان نه‌ورۆز پیرۆز بكه‌ن. زۆر كه‌س گوێی به بانگه‌وازییه‌كه نه‌دا و له ئامه‌د، جزیر و زۆر ده‌ڤه‌ری دیكه به پێشه‌نگیی ژن و لاوان چوونه مه‌یدانه‌كانی نه‌ورۆز.له ناوچه‌ی باغله‌ر، شه‌هیتلك و مه‌لیك ئه‌حمه‌د-ی ئامه‌د هه‌تا نیوه‌ڕۆی ١ی ئادار دوكانه‌كان نه‌كرانه‌وه. هاتووچۆی شاره‌كه خرابووه ژێر كۆنتڕۆڵ.

نه‌ورۆزی ١٩٩٥
له شاره‌كانی كوردستان سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كارییه‌كان، لاوان له كۆڵانه‌كان ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه و گۆڤه‌ندیان كرد. به پێشه‌نگی پارتیی دیموكراتیی گه‌ل - هاده‌پ له ٢١ی مارس\١ی ئادار له مێرسین، ئیسته‌نبووڵ، ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه‌ی مۆڵه‌تپێدراو سازكران. له ئیسته‌نبووڵ، له پاركی فاتیقێ گرووپێكی ٥٠٠ كه‌سی ویستیان چالاكی ساز بكه‌ن، پۆلیس ڕێگری لێ كردن و هێرشی كردنه‌سه‌ر. له ئه‌نجامدا ٢٣ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو فشاره‌كانیش، دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌یتوانی ڕێ له نه‌ورۆز بگرێت، سیاسه‌تی خۆی له به‌رانبه‌ر نه‌ورۆز گۆڕی. به ناوی «جه‌ژنی نه‌ورۆز» كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی ساز كران. بانگهێشتی شاندی جیاواز له ئازه‌ربایجان، قرغزستان و توركمه‌نستان كران بۆ كۆبوونه‌وه‌كان.
نه‌ورۆزی ١٩٩٦
بۆ ڕێگری كردن له نه‌ورۆز كه بووبوو به ناسنامه‌یه‌كی سیاسی، ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئه‌و كاته گشتاندنێكی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆكان نارد و فه‌رمانی پێكردبوون «خۆتان بۆ نه‌ڤرووز ئاماده بكه‌ن». سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاته سوله‌یمان ده‌میره‌ل و سه‌رۆكوه‌زیر مه‌سووت یلماز به‌شدارییان كرد له پیرۆزباییه‌كان. سه‌رئه‌ركانی سوپای توركیا ئیسماعیل هاكی كارادای-ش په‌یامی بۆ یه‌كه‌سه‌ربازییه‌كان نارد و پیرۆزبایی «نه‌ڤرووز»ی لێ كردن. به گشتاندنێك ١٧-٢٤ی مارس وه‌ك «هه‌فته‌ی نه‌ڤرووز» ڕاگه‌یه‌ندرا.
له كوردستان كه‌س به‌شداری پیرۆزباییه‌كانی «نه‌ڤرووز» نه‌بوو. گه‌ل له گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان ئاگری نه‌ورۆزی خۆیان كرده‌وه و گۆڤه‌ندیان كرد. هه‌رچه‌نده پۆلیس هێرشی كرده سه‌ر پیرۆزباییه‌كان، به‌ڵام گه‌ل تا ئێواره به‌رده‌وام بوو له پیرۆزكردنی نه‌ورۆز. سه‌ره‌ڕای به‌ربه‌سته‌كان، له ئامه‌د، مه‌ڵه‌تی، مێرسین، باتمان، ئه‌ده‌نه، ئیسته‌نبووڵ، ئه‌نقه‌ره، ئیزمیر، بالكشه‌هر و زۆر شاری دیكه به هه‌زاران كه‌س ڕژانه كۆڵانه‌كان. به سه‌دان كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران و زۆر كه‌سیش بریندار بوون.
یه‌كێك له‌و ناوه‌ندانه‌ی پیرۆزباییه‌كانیان لێ به‌ڕێوه‌ده‌چوون، زانكۆكان بوون. خوێندكارانی زانكۆی ئیسته‌نبووڵ، چوكورۆڤا و ئیجه باخچه و كه‌مپه‌كانی زانكۆیان كردنه مه‌یدانی نه‌ورۆز و ئاگریان كرده‌وه و گوتیان «بژی نه‌ورۆز».
نه‌ورۆزی ١٩٩٧
له ئامه‌د و زۆرێك شاری كوردستان، داموده‌زگه‌كانی ده‌وڵه‌ت بانگه‌وازی پیرۆزكردنی نه‌ورۆزیان بڵاوكردنه‌وه و به‌رنامه‌ی پیرۆزباییان ساز كردن. ته‌نها بیرۆكراسیی ده‌وڵه‌ت به‌شداری ئه‌و پیرۆزباییانه بوون. نه‌ورۆز به پێشه‌نگی «هاده‌پ» به به‌شداری هه‌زاران كه‌س پیرۆز كرا. له ئامه‌د كه ڕێگه نه‌ده‌درا له هۆڵه‌داخراوه‌كانیش نه‌ورۆز پیرۆز بكرێت، ئاگری نه‌ورۆز له گه‌ڕه‌كه‌كانی باتیكه‌نت و باغله‌ر هه‌ڵكرا و گه‌ل گۆڤه‌ندیان كرد. له باتیكه‌نت ژنان به ڕه‌نگی سه‌وز، سوور و زه‌رد مه‌یدانه‌كه‌یان ڕازانده‌وه. پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر گه‌ل.
به پێشه‌نگیی هاده‌پ، هه‌زاران كه‌س له ئیسته‌نبووڵ جه‌ژنی نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
نه‌ورۆزی ١٩٩٨
له ئیسته‌نبووڵ پلانسازییه‌كی هاوبه‌ش كرا و هه‌ریه‌كه له «هاده‌پ»، «ئۆده‌پ»، «سیپ» و «ئه‌مه‌پ» له ناوچه‌ی زه‌یتینبورنو كازلچه‌شمه پێكه‌وه كه‌رنه‌ڤاڵی پیرۆزكردنی نه‌ورۆزیان ساز كرد. له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا درووشمی «نه‌ورۆز هی ئێمه‌یه، هه‌ر هی ئێمه‌ش ده‌بێت» گوترانه‌وه. به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی پیرۆزباییه‌كان زۆر كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
له ئامه‌د و زۆر شاری دیكه، پۆلیس هێرشی كرد و به‌هۆیه‌وه ٢٠ كه‌س بریندار بوون. به‌ر له نه‌ورۆز له ئیسته‌نبووڵ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینای ڕێكخستنی هاده‌پ، ڕۆژنامه‌ی گونده‌م و زۆر ڕێكخراوی دیكه. چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
نه‌ورۆزی ١٩٩٩
دوای ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به دیل گیرا، نه‌ورۆزی ١٩٩٩ له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان هه‌موو چالاكییه‌كان قه‌ده‌غه كران. له چه‌ندین شار كاسبكاران دوكانه‌كانی خۆیان داخست. هاوكات له‌گه‌ڵ پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی، ده‌یان هه‌زار كه‌س ڕژانه مه‌یدانه‌كان و له ده‌وری ئاگری نه‌ورۆز كۆبوونه‌وه و به درووشمی «بژی سه‌رۆك ئاپۆ» وه‌ڵامی ده‌وڵه‌تیان دایه‌وه.
له زۆر شار هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ر پیرۆزباییه‌كان. به‌پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ - ئیهاد ٨ هه‌زار و ١٧٤ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
s.m