نوێنەری شۆفێرانی ناوەندی تەندروستیى شاری سنەى رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکرا

ئیبراهیم پیری نوێنەری شۆفێرانى ناوەندی تەندروستیى شاری سنەى رۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن هێزەکانى رژێمى ئێرانەوە دەستگیرکرا.

هێزە ئەمنییەکانى رژێمى ئێران دوێنێ شەممە ئیبراهیم پیری نوێنەری شۆفێرانى ناوەندی تەندروستیى شاری سنەى رۆژهەڵاتى کوردستانیان دەستگیرکرد و رەوانەى شوێنێکى نادیاریان کرد.

راگەیاندرا، ئیبراهیم پیری پێشتر بەشداریى لە چالاکیى ناڕەزایەتیى شۆفێران دا کردبوو.

شۆفێران بەهۆی سیاسەتەکانى رژێمى ئێرانەوە لە زۆرێک لە مافەکانیان بێبەشن و لە دەرماڵە و ئیمتیازاتی ساڵانە بێبەش دەکرێن و بەو هۆیەوە ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو.

سەرباری هەموو هەوڵی بنەماڵە و خزمانى پیری تاوەکو ئێستا پێیان رانەگەیاندراوە ئیبراهیم پیری براوە بۆ کوێ لە کوێ زیندانیکراوە و لە چ دۆخێکدایە.

ترسی رژێمى ئێران لە کۆبونەوە و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی کرێکاران و زەحمەتکێشان بووەتە هۆی ئەوە توندوتیژیانە بەرەنگاری ناڕەزایەتییەکان ببێتەوە و سەرکوت و دەستگیریان دەکات بەوە وەڵامی داواکارییە رەوا و مافدارانەکانیان دەداتەوە.

ژ.ت