نەپەگە:هێڵی قارەمانیەتی خۆبەختکردن، پلانگێرییەکە لەناو دەبات

ناوەندی پاراستنی گەل پلانگێری ١٥ی شوباتی شەرمەزار کرد و رایگەیاند، بە رێگای ستراتیجی، شێواز و تەکتیکی سەردەمی نوێ، گەریلاکانی هەپەگە، بۆ ئەوەی کۆتایی بە پلانگێرێیە نیودەوڵەتییەکە بهێنن، بە بڕوا و سووربوون و بە رۆحی خۆبەختکردنەوە، ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە لە بارەی ٢١مین ساڵیادی پلانگێری نێودەوڵەتی بەرامبەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان، لێدوانێکی بلاو کردەوە.

لە بەیاننامەکەی نەپەگەدا هاتووە:

"لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا، کە گەلی کوردستانی لە قرکردنێکی گەورە رزگار کرد و بوو بە سەرچاوەی ئایدولوجی و فەلسەفەی تێکۆشانمان، ٢١مین ساڵیادی پلانگێری نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات بە توندی ئیدانە دەکەین. رێبەر ئاپۆ کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ وە لە بەرامبەر سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی، لە خۆڕاگریدایە و بووە بە موهەندیسی خۆڕاگری ئازادی پیرۆز و سڵاو و رێزی بۆ دەنێرین و وابەستەبوونیشمان بەوەوە دووپات دەکەینەوە. هاوکات پیرۆزبایی لە تێکۆشانی گەلەکەمان دەکەین لە بەرامبەر پلانگێرییەکە و شەهیدانی هەنگاوی 'ئێوە ناتوانن رۆژەکەمان تاریک بکەن' کە لە دەوری رێبەرمان بوون بە دیوارێک لە ئاگر، بە رێزەوە بەبیر دەهێنینەوە.    

بە پێشبینی و خۆڕاگرییە بێوێنەکەی رێبەر ئاپۆ، پلانگێرییەکە بەتاڵ بووەوە


گەلی کوردستان یەکێکە لە دێرینترین گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەردەستەکان هەمیشە هێرشیان کردووەتە سەریان و ویستوویانە گەلەکەمان قڕ بکەنەوە. گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەو هێزە قڕکەوانە، هەمیشە خۆڕاگرییەکی مێژووییان بەڕیوە بردووە، بۆیەش هەمیشە لە دژیان پلانگێری بەڕێوە چووە.

پلانگێری نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ کە قوڵترین پلانگێری مێژووە، وەکو قوڕسترین فەرمانی دژی کورد دارێژراوە. بەڵام ئەم پلانگێرییە لە سایەی پێشبینی و خۆڕاگری رێبەر ئاپۆ، لە سایەی خۆڕاگریی قارەمانانەی گەل و بزوتنەوەکەمان، بەتاڵ بووەتەوە. رێبەرایەتیمان لە بەرامبەر سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری، کۆتوبەندی فیکری و فیزیکی دیلبوونی شکاندووە و پارادیگمای ئازادی پێشکەش بە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کردووە. ئەم پلانگێری نێودەوڵەتییە کە گەلەکەمان پێی دەڵێت 'رۆژی رەش' بەتاڵ بووەتەوە و لە هەمان کاتدا بە ریگای پارێزنامەکانی رێبەرایەتیمان لە ئیرالی، رێگای بزوتنەوەی ئازادی گەلەکەمانی رۆناک کردووەتەوە و هێزێکی گەورەی داوە بە تێکۆشانی ئازادی. لەم چوارچێوەیەدا گەریلاکانی کوردستان لەسەر هێڵی شەڕی گەل و شۆڕشگێری، نوێبوونەوەیەکی تەکتیکی و ستراتیجی بەدەست هێناوە و لە هەموو هەڵومەرجێکدا و بە قوربانیدانی گەورە لە دژی پلانگێری نێودەوڵەتی تێکۆشانیان گەیاندووتە ئاستێکی گرنگ.

لە ٢٢هەمین ساڵیادی پلانگێرییەکەدا تێکۆشان گەشتر دەکەینەوە

لە ٢٢هەمین ساڵیادی پلانگێرییەکەدا، ئیدی گەلەکەمان و گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بەرگەی دیلبوونی رێبەر ئاپۆ ناگرن. تا ئەو رۆژەی رێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، ئێمە ناتوانین بڵێین پلانگێرییە نێودەوڵەتییەکە لەناو چووە و گەلەکەشمان تا ئەو رۆژە ئازاد نابێت. ئامانجی سەرەکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەوەیە کە سەردەمی تێکۆشانی نوێ، بۆ پێشکەوتنەکانی مێژوو ئامادە بکات.

بە رێگای ستراتیجی، شێواز و تەکتیکی سەردەمی نوێ، گەریلاکانی هەپەگە، بۆ ئەوەی کۆتایی بە پلانگێرێیە نیودەوڵەتییەکە بهێنن، بە بڕوا و سووربوون و بە رۆحی خۆبەختکردنەوە، ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن. ئێمە وەکو گەریلاکانی ئازادی کوردستان، دەمانەوێت تیشک بخەینە سەر ئەوەی کە تێکۆشانمان لە بەرامبەر پلانگێری نێودەوڵەتی لە ٢٢هەمین ساڵیادیدا، بەرفراوانتر دەکەین و بۆ لەناوبردنی هێڵی پلانگێرییەکەش، بە فیداکارییەکی گەورەوە ئەرک و بەرپرسیاریەتیمان جێبەجێ دەکەین."

ز.ش