نەپەگە پیرۆزبایى لە فەرماندەیى ئەیالەتى ئاڤاشین کرد

ناوەندی پاراستنى گەل پیرۆزبایى لە یەکینەکانى گەریلاى ئەیالەتى ئاڤاشین کرد، کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە دژی سوپاى تورک چالاکیى کاریگەریان ئەنجامدابوو.

لە راگەیاندراوى ناوەندی پاراستنى گەل (نەپەگە - NPG)دا هاتووە "ئەنجامى باش لە چالاکیی بۆسەدانانت لە هەرێمەکەتاندا لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێریى شەهید باگەڕ و شەهید رۆنیا بەدەستهاتووە، کە ١٤ی ئایاری ٢٠١٩ / ٢٤ی گوڵان (بانەمەڕ) لەدژی هێزەکانى دوژمن لە تەپەى خودێ لە ئەیالەتەکەتان ئەنجامتان دا. بە تایبەتى لە چالاکییەکەتاندا، کە لە یەک کاتدا تاکتیکى کەمین، تاکتیکى قەناس و تاکتیکى سابوتاژتان لە ئاستێکى بەرز و سەرکەوتدا ئەنجامداوە و دەرەنجامی کاریگەرانە و بەهێزی لێکەوتووەتەوە.

سەرباری هەموو تەکنەلۆژیای سەربازی و تواناکانى دوژمن، ئێوە چوونە سەر هێزەکانى دوژمن و توانیتان دەست بەسەر چەکی سەربازەکاندا بگرن. بەهێزێکی پڕ لە ورەبەرزی و بەبێ ئەوەى هیچ زیانێکتان پێ بگات، بە ئەنجامێکى باشەوە دوژمنتان هەڵوەشاند. بە تایبەت و کاتێک هێزەکانى دوژمن گورزی قورسیان بەرکەوت ناچار بوون رابکەن و سەنگەرەکانیان چۆڵ بکەن.

ئەو چالاکییە لەسەر هێڵی گەریلای هاوچەرخ و سەردەمی نوێ و بەپێى رێنماییە نوێکان ئەنجامدراوە و پێکەوە هەر سێ تاکتیکى بۆسەدانان و قەناس و سابوتاژتان بەڕێوەبرد، بۆیە سەرکەوتن بۆ هەموو فەرماندەکان و ئەو هاوڕێیانە دەخوازین، کە لەو چالاکییەدا رۆڵیان گێڕا و پیرۆزباییان لێدەکەین.

بەو بۆنەیەوە سڵاو لە ئێوە و هەموو هێزەکانى ئەو ئەیالەتە دەکەین و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

ر.م