فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى پاراستنى گەل (نەپەگە – NPG) بە بۆنەى چالاکی لە دژی بنکەى سەربازیى بێزۆکێ، پەیامێکى پیرۆزبایى بۆ فەرماندەیى ئەیالەتى ئاڤاشین بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە:
"ئەو چالاکییە کە هێزەکانى ئەیالەتى ئێوە لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى شەهید باگەڕ – شەهید رۆنیا لە رۆژی ٤ی ئایاری ٢٠١٩ / ١٤ی بانەمەڕ (گوڵان) و لە کاتژمێر ١٤:١٠ دا لە دژی ئاسایشی بنکەی سەربازیى بێزۆکێ ئەنجامتان دا، چالاکییەکى سەرکەوتو و ئەنجامگیر بوو. ئەو چالاکییە لە چوارچێوەى رێنماییەکانى سەرلەنوێ بونیاتنانەوە و رێبازی چالاکیى سەردەم دا ئەنجامدرا. ئێمە لە دڵەوە پیرۆزبایى لە هەموو هاوڕێیانی بەشداربووی ئەو چالاکییە و فەرماندەییەکەتان دەکەین.
پلاندانان و ئەنجامدانی چالاکی لەگەڵ ئازایى و خوڵقاریى بەهێز ئاوێتە بوون و ئەو ئەنجامەى لێکەوتەوە. ئەو چالاکییەى ئۆپەراسیۆنى شۆڕشگێڕی لە رۆژی رووناک دا ئەنجامدرا و بەبێ هیچ شەهادەتێک چوونە سەر تەرمەکانى دوژمن و ٥ چەکی کەسیی جۆری جی ٣ و چەکێکى جۆری بی کەی سی، کە بەگشتى دەکاتە ٦ چەک و کەلوپەلەکانیان دەستیان بەسەردا گیرا. بە خێرایى و لێهاتووییەکى بەرزەوە لە ٥ خولەکدا و بەبێ ئەوەى شەهادەت یان بریندار هەبێت، سەنگەرەکانی دوژمن خاپوور کران. ئەو لێھاتووییە سەلماندی، کاتێک رۆحی فیدایى ئاپۆیى لەگەڵ خۆڵقاریى تاکتیکی دا ببنە یەک، چ ئەنجامێک بەدەست دێت.
وەزارەتى پاراستنى نەتەوەیى تورک وەک هەموو کاتەکانى تر بۆ ئەوەى تەنگاوبوونی خۆی بەرامبەر بە چالاکییەکە بشارێتەوە و شێوازی تێکشاندنەکەیان و رۆحی و ورەى باڵاى هێرشەکەی گەریلا لەلایەن کۆمەڵگەوە نەبینرێت، راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو 'لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانى لە باکووری عێراق، کوشتە درا' و بەو شێوەیە جارێکیتر دۆخی درۆزنانەى خۆیان خستەوەڕوو، بەڵام چی دەکەن با بیکەن، چونکە ناتوانن کەشی شۆڕشگێڕی و لێدانى پاڵەوانانە و بە هەیبەتى گەریلا بشارنەوە، ناشتوانن تەمەنی دەسەڵاتە فاشیستییەکەى خۆیان درێژتر بکەنەوە.
ئێمە جارێکیتر پیرۆزبایى لە هاوڕێیانى فیدایى ئاپۆیى، کە بەشداریی ئەو چالاکییە بوون و ئەو چالاکییەیان بەشێوەیەکى خوڵقکارانە ئەنجامدا دەکەین و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. لە کەسایەتیى ئێوەدا بە خۆشەویستی و رێزەوە سڵاو لە هەموو هێزەکانى ئەیالەتەکەتان دەکەین. بە هەستى شۆڕشگێڕانە لە ناخی دڵەوە سەرکەوتنان بۆ هەموتان دەخوازین".
ر.م