هاوسهرۆكایهتیی پارتیی ژیانی ئازادی كوردستان (پهژاک ) له ساڵیادی واژۆكردنی ڕێككهوتننامهی لۆزان پهیامێكی بڵاوكردهوه. له پهیامهكهدا هاتووه، «ئەوەی جێگای دڵەڕاوكێ و مەترسییە مانەوەی ههندێ ھێزی ھەرێمی و لایەنی کوردستانییە لە قۆزاخەی ھەمان پارادایمی کۆنی ساڵانی گرێبەستی لۆزانن و پێداگرن لەسەر ھەمان پاشکەوتوویی. ھەبوونی پارادایمی دێمۆکراتیک یاخود نەتەوەی دێمۆکراتیک کە دەتوانین گەشەدارتر و پێشکەوتووتر لە ئاست ڕوانگەکانی دەستێوەردان بیبینین، ھیوابەخش و ڕزگارکەرە.»
دهقی پهیامی هاوسهرۆكایهتیی پهژاک:
سێبەرەکانی لۆزان
کاتێک بەوردی لە ڕووداوەکانی ئێستای ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەڕوانین، ھەست دەکەین کە پاش سەدەیهک، لۆزانێک، ئاپۆئاسا لە ژێر پێستی خۆرھەڵاتی ناویندا چڵ دەدات و بەردەوام فرچک لە سنوورەکانی نەمەیو و دەڵەمەیی ھەرێمەکە دەدات. ڕەوتی ڕووداوەکان و لاوازی لە ڕادەبەدەری ڕێکخراوە نێونهتهوهییهكانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان کە ھەنگاو بەرەو کۆما ھەڵدەگرێت، ھەڵوەشانەوەی بەردەوامی گرێبەستە نێودەوڵەتییهكان لەلایەن زڵھێزەکان بەمەبەستی لە ئەستۆ داماڵین و خۆڕەھاکردن لە ھەر جۆرە بەرپرسایهتییهک و دابەزاندنی تێچووی وڵاتەکەیان. لە ھەمان کاتدا ئاوەڵا ھێشتنەوەی دەستیان بۆ ئاراستەکردنی ھێزیان و چالاک کردنیان. ھەموو ئەوانە نیشان لە قوناغێکی تێپەرین دەدات. خاڵی گرینگ ئەوەیە کە بزانین دیزاینی ھەرێمەکە بەگوێرەی پهرگالی نوێی سەرمایەداری واتە قۆناغی نانیاسنی – گۆلۆباڵ دانەڕێژراوه. ھەڵبەت سنوورە ساختەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین لە چوارچێوەی پارادایمی کۆنی کۆڵۆنیالیزمی پشت بەستوو بە پەرگالی دهوڵهتی نەتەوەیی دامەزرا. ئێستا کە سەرمایەداری ڕەھاتر لە ھەموو دەورانی تەمەنی، سنووری دەوڵەت - نەتەوە چەڵەمە و لەمپەر نییه بۆی، شایەدی ھەوڵدانی سایکس و پیکۆ و لۆرنسەکانی سەدەی بیست و یەکەمین بۆ گۆرینی ھەندەسەی ھەرێمەکە.
لە ھەلومەرجێکی بە ئەم شێوەیەدا، پێویستی بە خۆبەڕێکخستن لە چوارچێوەی پارادایم و ئەندێشەیەک ههیه کە بتوانێت ئەوپەڕی توانست و ھێز ببەخشێت بە گەل تا لە میانەی کێشمەکێشم و ململانێی ھێزە جیھانی و ھەرێمییهكان خۆی بگەیەنێتە قەراغی ئەمن و ئارامی.
بێشک ئەوەی جێگای دڵەڕاوكێ و مەترسییە مانەوەی ههندێ ھێزی ھەرێمی و لایەنی کوردستانییە لە قۆزاخەی ھەمان پارادایمی کۆنی ساڵانی گرێبەستی لۆزانن و پێداگرن لەسەر ھەمان پاشکەوتوویی. ھەبوونی پارادایمی دێمۆکراتیک یاخود نەتەوەی دێمۆکراتیک کە دەتوانین گەشەدارتر و پێشکەوتووتر لە ئاست ڕوانگەکانی دەستێوەردان بیبینین، ھیوابەخش و ڕزگارکەرە.
بۆیە پێویستە ھەموو لایەنەکان لە کوردستان بە پێداچوونەوە لە ڕوانگەیان، خۆیان لەو بیرۆكه کۆن و نائەموارە ڕەھا بکەن کە خودی پەرگالی جیھانی گولۆباڵ ئیتر بڕوای پێ نەماوە. ئەو پاشکەوتووییه دەتوانێت سەپێنەری گرێبەستێکی دیکە بێت کە کورد و کۆمەڵگای کوردی جێگە و پێگەی تێدا نەبێت. ڕێكار و چارەسەری ھەنگاونانە لە چارچێوەی پارادایمی ئازادیدا.
هاوسهرۆكایهتیی پارتیی ژیانی ئازادی كوردستان (پهژاک)
٢٣ی تهمووزی ٢٠١٩\١ی گهلاوێژ
s.m