هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی هالیلییەی روحا دەستگیر کرا

مسلم ئارسلان هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی حالیلییەی شاری رحا بە بیانووی "دەبێت وتەت لێ وەربگیرێت" دەستگیر کرا.

مسلم ئارسلان هاوسەرۆکی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپەی ناوچەی حالیلییەی شاری رحا لە لایەن هێزێکی پۆلیسەوە وەستێندرا و بە بیانووی ئەوەی "دەبێت وتەت لێ وەربگیرێت" دەستگیر کرا.

ئاشکرا بوو کە ئارسلان بە بیانووی ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر لە چوارچێوەی دۆسیەیەکدا "بڕیاری لێپرسینەوە"ی هەیە، دەستگیر کراوە.

ئارسلان رەوانەی دادگای بەرایی رحا کرا و دادوەری تورک بڕیاری دوو رۆژ دەستبەسەرکردنی داوە و دواتر رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری روحا کرا.

ز.ش