هاوشاره‌دارانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاره‌وانیی گه‌وره‌ی وان به‌دیعه ئۆزگۆكچه و مسته‌فا ئاڤجی، هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په له شاره‌كه، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په مووئازه ئۆرهان و ده‌یان هاوڵاتی چوونه بینای ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن له شاره‌كه و به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی هاوشاره‌دارانی نوێی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی وان-یان وه‌رگرت.
به‌دیعه گۆكچه له به‌رده‌م بینای ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن له وان لێدوانی دا و بانگی حكوومه‌ت و ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی كرد كه ڕێز له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بگرن.
له لایه‌كی دیكه‌وه هاوشاره‌دارانی ناوچه‌كانی ئارتێمه‌تان و تووشبا-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی وان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون سه‌ردانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنیان كرد به‌ڵام به‌بیانووی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی به‌هۆی بڕیارنامه‌كانی حوكمی قانوون (BHQ) هه‌ن، به‌ڵگه‌نامه‌كانیان پێنه‌درا.
s.m