هاوشارەدارانی نسێبین و بسمل ده‌ستگیر كران
لە چوارچێوەی ئۆپه‌راسیۆنی پاكتاوی سیاسی، هاوشارەداری ناوچه‌ی نسێبین فەرهاد کوت و هاوشاره‌داری ناوچه‌ی بسمل گوڵشەن ئۆزه‌ر و ٣ کەسی دیکە ده‌ستگیر كران.
لە چوارچێوەی ئۆپه‌راسیۆنی پاكتاوی سیاسی، هاوشارەداری ناوچه‌ی نسێبین فەرهاد کوت و هاوشاره‌داری ناوچه‌ی بسمل گوڵشەن ئۆزه‌ر و ٣ کەسی دیکە ده‌ستگیر كران.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پۆلیسی توركیا لە ناوچەی نسێبین و قۆسەری سه‌ربه مێردین هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان. پۆلیس ماڵەکانی پشکنی و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی تێكدا. له چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هاوشارەداری نسێبین فەرهاد کوت، ئه‌ندامی ئەنجومەنی شارەوانیی نسێبین محه‌مه‌د ئەمین ئالكان و هاوسەرۆکی ڕێکخستنی پارتیی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) له مێردین لەیلا بۆزکورت ده‌ستگیر كران.
ده‌ركه‌وت كه سیاسەتمەداران لە چوارچێوەی لێپرسینەوەكانی دۆسیەیەک كه له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی مێردین كراوه‌ته‌وه، ده‌ستگیر كراون. ده‌ستگیركراوان برانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی مێردین. پارێزەران ڕایانگەیاند، دۆسیەی لێپرسینه‌وه‌كان سنووردار كراوه و دەربارەی ناوەڕۆکی دۆسیەکە زانیاری‌یان پێ نه‌دراوه. پێشبینی ده‌كرێت هەژماری ئەو کەسانەی کە ده‌ستگیركراون زیاتر بێت.
هێرشیان كرده سەر بینای هەدەپە
لە چوارچێوەی هەمان لێپرسینەوەدا، پۆلیس هێرشی کردە سەر بارەگه‌ی ڕێکخستنی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له نسێبین و هەرچی شتومەک هەیە له‌نێو بارەگه‌كه په‌رت و بڵاویان كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئەندامی ئه‌نجومه‌نی شارەوانیی ناوچه‌ی ڕێزان-ی ئامه‌د نوورسل ئۆرمه‌ك ده‌ستگیر كرا. پۆلیس هێرشی کردە سەر ماڵی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و دوای گەڕان و پشكنین ده‌ستگیریان كرد. ئۆرمه‌ك برایه بەڕێوه‌بەرایەتیی پۆلیسی ئامەد.
هاوشاره‌داری بسمل ده‌ستگیر كرا
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی دۆسیه‌یه‌ك كه له لایه‌ن داواكاری گشتیی شاری مێردین كراوه‌ته‌وه، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی ناوچه‌ی بسمل-ی ئامه‌د گوڵشەن ئۆزه‌ر له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی لە ناوچه‌ی باغله‌ر-ی ئامه‌د لەلایەن پۆلیسەوە ده‌ستگیر كرا. دوای پشکنینی ماڵەکەی، پۆلیس هاوشاره‌داری بسمل-یان برده بەڕێوه‌بەرایەتیی پۆلیسی ئامەد.
s.m