هاووڵاتییەکی قەندیل: قەندیل لەناو بچێت هەموو باشوور لەناو دەچێت

ناڕازیبون لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان فراوان دەبێت. هاووڵاتییەک بە ناوی موشیر خدر باسی لەوە کرد هەمو ڕۆژێک هێرش دەکرێتە سەریان و وتی، "ئەگەر قەندیل لەناو بچێت باشوور و تەواوی کوردستان لەناو دەچێت."

هاووڵاتییەک لە باشووری کوردستان بەناوی موشیر خدر سەبارەت بە ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە دیار غەریب وتی، "دیار غەریب یەک لەو کەسانە بوو بۆ کوردستان خەباتێکی گەورەی پێشکەش کرد. نوێنەرێکی ڕاستەقینەی یەکێتیی نەتەوەیی کوردستان بو."

'بۆ یەکێتی نەتەوەیی تێکۆشا'

هەروەها وتیشی، "یەک لە ڕەنجەدەرانی یەکێتیی کۆردستان بوو. بۆ ئەوەی لە کوردستان یەکێتیی نەتەوەیی دروست بێت یەک بە یەک لەگەڵ هەووڵاتێیەکان قسەی دەکرد و گوێی بۆیان دەگرت. بۆ ئەوەی شەڕی براکوژی دروست نەبێت، بۆ یەکێتی و یەکگرتن خەباتی دەکرد. دیار غەریب کەسێکی بەم شێویە بوو."

'بە بیانوی گەریلاوە ئێمە دەکوژن'

سەبارەت بە هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتی تورک وتی، "ئەگەر قەندیل لەناو بچێت هەموو باشووری کوردستان لەناو دەچێت."

هەروەها باسی لەوەشکرد، "ئێستا ئێمە ناتوانین بچینە گوندەکانی خۆمان لەبەر ئەوەی بە بەردەوامی هێرشی ئاسمانی دەکرێتە سەر گوندەکانمان. لە گوندەکاندا ئێمە بە کاری کشتوکاڵەوە سەرقاڵین و بژێویى ژیانى خۆمان دابین دەکەین، بەڵام ئێستا ناتوانین تەنانەت ئاژەڵەکانمیشمان بلەوەڕێنین و ناشتوانین لە زەوییەکانماندا کاری کشتوکاڵی بکەین. ئەوان لەژێر ناوی گەریلا و بە بیانووی گەریلاوە ئێمە دەکوژن. هەمو ڕۆژێک قەندیل بۆردومان دەکەن. ئەگەر قەندیل لەناوبچێت باشوور و تەواوی کوردستان لەناو دەچێت، چونکە کورد لەگەڵ پەکەکەدایە. هەموو حیزب و لایەنەکانی کوردستان لە سایەى پەکەکەدا بوونیان هەیە. لە پێناو رەنج وماندوبونی دیار غەریب دا پێویستە هەموو کورد یەکبگرن."

ر.م