گه‌لی بناری قه‌ندیل خۆپیشاندانێكیان سازكرد و كۆمه‌ڵكوژی پێرێ شه‌وی گوندی سه‌ركانیان ئیدانه كرد كه به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیاوه ٤ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون. خۆپیشانده‌ران تا شوێنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه له گوندی سه‌ركان ڕێپێوانیان كرد.
له ڕێپێوانه‌كه‌دا، ژنان و لاوان به‌توڕه‌یی و ڕقێكی زۆره‌وه بێ ناوبڕ درووشمه‌كانی «بكوژ ئه‌ردۆغان»، «شه‌هید نامردن» و «دیكتاتۆر ئه‌ردۆغان»یان ده‌گوته‌وه. له شوێنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان خوێندرایه‌وه و تیایدا داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان شه‌رمه‌زار كرا.
«بێ جیاوازی، پێشمه‌رگه و گه‌ریلا ده‌كوژێت»
ته‌ڤگه‌ری ئازادی ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان و هاوكاری ڕژێمی فاشیستی ئێران، عێراق، ڕووسیا و ژماره‌یه‌ك له حیزبه‌كانی هه‌رێم و چه‌ند سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك، كۆمه‌ڵكوژی به‌سه‌ر گه‌لی كورددا ده‌سه‌پێنێت. ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به‌بێ جیاوازی گه‌لی سیڤیل، پێشمه‌رگه و گه‌ریلا كۆمه‌ڵكوژ ده‌كات.
ته‌ڤگه‌ری ئازادی ده‌ستنیشانی كردووه، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ئه‌م هێرشانه بێ ناوبڕ به‌رده‌وامن. هێزه‌كانی داگیركه‌ر مافی ئازادی و ژیان بۆ ئێمه به ڕه‌وا نابینن. ده‌یانه‌وێ گه‌لی كورد به‌ته‌واوی ته‌سلیم بكه‌ن، بێگومان ئه‌م خه‌یاڵه‌یان به‌دی نایه‌ت.
«بێده‌نگی، هاوكارییه بۆ ئه‌ردۆغان»
«داعش و ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی شه‌نگال، كۆبانێ، ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان بكه‌ن ڕێككه‌وتوون و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێستا هێرشی كه‌ركووك و عه‌فرین ده‌كه‌ن. هه‌ره دوایی له هه‌رێمی برادۆست و قه‌ندیل به‌شێوه‌یه‌كی هۆڤانه گه‌لی سیڤیل شه‌هید ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ خاكی باشووری كوردستان داگیر بكه‌ن. بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مانای هاوكاریكردنی ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌تی توركیا دێت.»
ته‌ڤگه‌ری ئازادی داوا له خه‌ڵكی باشووری كوردستان ده‌كات زه‌خت له حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگ نه‌بن و ژیانی خه‌ڵكی سیڤیل و سنووری خۆیان بپارێزن.
«ته‌نها هاوڵاتیانی سیڤیل له گونده‌كه ده‌ژین»
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا ئامانج وه‌رتی به نوێنه‌رایه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وتی: پێویسته حكوومه‌تی باشوور هه‌ڵوێستی خۆی له به‌رانبه‌ر كوشتنی هاوڵاتیانی سیڤیل له لایه‌ن توركیاوه پیشان بدات و بێده‌نگ نه‌بێت.
وه‌رتی ده‌رباره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی په‌ده‌كه كه ڕایده‌گه‌یه‌نن «به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه ئه‌و ناوچانه بۆردومان ده‌كرێن»، جه‌ختی كرده‌وه كه جگه له هاوڵاتیانی سیڤیل هیچ كه‌سێك له گوندی سه‌ركان نییه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له جیاتی ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه تۆمه‌تبار بكات، با له دژی داگیركاریی توركیا ده‌نگ هه‌ڵبڕێت و خۆی نه‌كاته هاوبه‌شی تاوانه‌كانی توركیا.
خۆپیشاندانه‌كه به درووشمی «شه‌هید نامردن»، «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین» و «بژی به‌رخۆدانی كوردستان» كۆتایی هات.
s.m