به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌به‌راییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ناوه‌ندی شاری مووش هاوپه‌یمانه‌تیی جومهور ١٥ هه‌زار و ٩١٩ ده‌نگ و هه‌ده‌په‌ش ١٥ هه‌زار و ٣٨١ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه. به‌ڵام هه‌ده‌په له دژی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ٢ هه‌زار و ٥٠٠ ده‌نگ و ئه‌نجامی ١٠٣ سندووق سكاڵای له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌كه تۆمار كرد. به‌ڵام سكاڵاكه‌ی ڕه‌تكرایه‌وه. ئه‌م جاره هه‌ده‌په له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگه‌ی مووش سكاڵای تۆمار كرد.
ملازگر
به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌به‌راییه‌كان هه‌ده‌په له ناوچه‌ی ملازگر ٣ هه‌زار و ٦٣٨ ده‌نگ و ئاكه‌په‌ش ٣ هه‌زار و ٦٤١ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه. له ناوچه‌كه ٩ هه‌زار و ٥٩١ كه‌س ده‌نگی داوه و ٤٣٢ ده‌نگیش پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه. هه‌ده‌په كه به ٣ ده‌نگ شاره‌وانییه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه، له دژی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌كه سكاڵای تۆمار كرد، به‌ڵام سكاڵاكه ڕه‌تكرایه‌وه.
ئه‌م جاره‌یان هه‌ده‌په سكاڵاكه‌ی گه‌یانده ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگه و چاوه‌ڕوانی بڕیاره.
s.m