ئەمڕۆ سێشهممه ژمارەیەکی زۆری عەرەبی هاوردە بە چەک و ئۆتۆمبێل بە پاڵپشتی ژمارەیهک هامەری سەربازیی هێزە عێراقییەکان هاتنه گوندی پەڵکانە لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان له پارێزگهی كهركووك و هەوڵی داگیرکردنی خانوو و زەوییە کشتوکاڵییەکانی جوتیارانی کورد دەدەن.
لە دوای ڕووداوەکانی ۱٦ی ئۆکتۆبەر عەرەبه هاوردەكان بە پشتیوانی هێزە عێراقییەکان هەڕەشە لە دانیشتوانی چەندین گوندی کوردنشین دەکەن و دهیانهوێت بە زەبری هێز دەست بگرن بەسەر زەوی كشتوكاڵی و خانووی جوتیارە کوردەکان.
له سهردهمی ڕژێمی بەعس هاوڵاتییانی كورد لهو ناوچانە لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەرکران و زەوی و خانووەکانیان درا بە عەرەبه هاوردەكان. لە دوای «پڕۆسەی ئازادیی عێراق» لە ۲۰۰۳ کورد گەڕایەوە ئەو ناوچانە.
s.m