هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، «ده‌وڵه‌تی تورك له ڕێی شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه ده‌ستی به پیلانگێڕی و سیناریۆدانان كردووه. ئه‌و داگیركه‌رانه كه له خواكورك بگره تا زاپ، له زاپ بگره تا دێرسم گورزی تووند به ده‌ستی گه‌ریلا ده‌خۆن، له ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ ده‌یانه‌وێت وره‌ی گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان دابه‌زێننن و چاوی نه‌ژادپه‌رسته‌كان بۆیاخ بكه‌ن.»
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه):
ده‌وڵه‌تی تورك كاتێك له به‌رانبه‌ر تێكۆشانی گه‌ریلاكانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ته‌نگه‌تاو ده‌بێت، وه‌ك هه‌میشه له‌م دواییانه‌شدا ڕێبازی شه‌ڕی تایبه‌ت تاقی ده‌كاته‌وه و ده‌یه‌وێت به‌م شێوه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌ل دروست بكات. داگیركه‌ران كه له خواكورك بگره تا زاپ، له زاپ بگره تا دێرسم به‌ده‌ستی گه‌ریلا گورزی تووند ده‌خۆن، له ڕێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه هیچ ڕاستییه‌كیان تێدا نییه ده‌یانه‌وێت وره‌ی گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان دابه‌زێنن و چاوی نه‌ژادپه‌رسته‌كان بۆیاخ بكه‌ن.
له‌م چێوه‌یه‌دا هه‌واڵی درۆ ده‌رباره‌ی هێرشه نامرۆڤانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و باشووری كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن «بۆردومانی ڕێكخه‌رانی چالاكیی دژبه میت» كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه گوایه ٥ كه‌س له هه‌رێمی بۆتان خۆیان ڕاده‌ست كردووه. به‌م شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت له شكۆی گه‌ریلاكانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان بده‌ن.
به‌ر له هه‌ر شتێك، وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌رمانداره‌تیی ناوه‌ندیی ئێمه له ڕێی مێدیاكانه‌وه ڕایگه‌یاند، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و چالاكییه‌ی هه‌ولێر نییه كه دژبه میت ئه‌نجام دراوه. كه‌واته هه‌واڵی گوایه له هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا بۆردومانی ڕێكخه‌رانی چالاكییه‌كه كراوه، بێ واتایه. له به‌رانبه‌ر گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێزی كورد بێ چاره ماون و بۆ خۆڕزگاركردن په‌نا بۆ هه‌واڵی وه‌ها بێ به‌ها ده‌به‌ن.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی گوایه ٥ كه‌س له بۆتان خۆیان ڕاده‌ست كردووه، ئه‌و كه‌سانه له‌مێژه له ڕیزه‌كانی تێكۆشانی ئێمه دابڕاون و له‌و كه‌سانه‌ن كه له باشووری كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه كڕدراون. هه‌واڵی ئه‌وه‌ی له ده‌ڤه‌ری شرنه‌خ چه‌ند كه‌سێك خۆیان ڕاده‌ست كردووه، دووره له ڕاستی. شتێكی وه‌ها له ئارادا نییه.
به ڕای گشتیی دیموكرات و وه‌ڵاتپارێز ده‌ڵێین؛ حكوومه‌تی ئاكه‌په - مه‌هه‌په له ماوه‌ی ڕابردوودا له به‌رانبه‌ر تێكۆشانی ڕه‌وای ئێمه ته‌نگه‌تاو بووه. پێویسته له به‌رانبه‌ر سیناریۆكانی شه‌ڕی تایبه‌ت وریا بن. جارێكی دیكه ده‌ڵێین، له‌نێو هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا بێت ئێمه هه‌تا گه‌یشتن به ئازادیی گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشان.
s.m