هه‌په‌گه: به‌ڕێزه‌وه یادی شه‌هیدانی ئامه‌د و سێرت ده‌كه‌ینه‌وه
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند، «به‌ڵێن ده‌ده‌ین ئاڵای تێكۆشانی هه‌ڤاڵانی شه‌هید به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نین.»
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند، «به‌ڵێن ده‌ده‌ین ئاڵای تێكۆشانی هه‌ڤاڵانی شه‌هید به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نین.»
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی ٤ گه‌ریلای شه‌هید ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
شه‌ڕی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان دژبه هێزه داگیركه‌ره‌كان به قۆناغێكی مێژوویی‌دا تێده‌په‌ڕێت. بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی شه‌ڕ به دروستترین شێوه و له ماوه‌یه‌كی كورتدا ڕابگه‌یه‌نرێت، هه‌موو یه‌كینه‌كانی گه‌ریلا هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ. به‌ڵام به‌هۆی هه‌لومه‌رجی شه‌ڕ و ئاووهه‌وا هه‌ندێك زانیاری دره‌نگ ڕاده‌گه‌یه‌نرێن. به‌تایبه‌تی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له وه‌رزی زستان له باكووری كوردستان دێنه ئاراوه له وه‌رزی به‌هاردا ڕوون ده‌بنه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، زۆر ڕووداو كه له پاییز و زستاندا ڕوویانداوه، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت و دوای ڕوونبوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نرێن.
ئامه‌د
له ١٧ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ له ناوچه‌ی لجه-ی ئامه‌د هێزه‌كانمان چاودێری ئۆتۆمبێلێكیان كرد كه سیخووڕی تێدابوون. هه‌مان ڕۆژ له ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دا و تێكیانشكاند. له ئه‌نجامدا ٣ سیخووڕ كوژران و سیخووڕێكیش بریندار بوو. دوای چالاكییه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌كه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا یه‌كینه‌كانمان گورزێكی تووندیان له هێزه‌كانی دوژمن دا. ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه له شه‌ڕی ٤ ڕۆژه‌دا چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون. هاوڕێیانی ئێمه بۆتان (وه‌لی تاشكران) و هاروون (ئایهان كوچوك چه‌له‌بی) دوای شه‌ڕێكی قاره‌مانانه شه‌هید بوون.
سێرت
له ٢ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ سوپای توركی داگیركه‌ر له گوندی ئه‌ره‌نله‌ر-ی سه‌ر به سێرت ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێك كرد. هه‌مان ڕۆژ له‌نێوان هێزه‌كانمان و سه‌ربازانی داگیركه‌ر شه‌ڕ هاته ئاراوه. هێزه‌كانی دوژمن له‌و شه‌ڕانه‌دا نه‌یانتوانیوه پێشڕه‌وی بكه‌ن و ناوچه‌كه‌یان به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كردووه. له ئه‌نجامدا هاوڕێیانی ئێمه ڕوبار (ڕه‌مه‌زان هه‌رگول) و سیسه‌ر (ڕیدڤان كۆركماز) شه‌هید بوون.
ئاڵای تێكۆشانی شه‌هیدانی ده‌گه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن
هاوڕێمان بۆتان فارقین له ناوچه‌ی فارقینی ئامه‌د له‌دایكبووه و له دژی سیاسه‌تی نكۆڵی و له‌ناوبردن-ی دوژمن ساڵی ٢٠١٨ هاتووه‌ته نێو بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان. هاوڕێ بۆتان له‌و ڕۆژه‌وه كه به‌شداری تێكۆشان بووه ئامانجی ئه‌وه بووه له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ بێت. له ماوه‌یه‌كی كورتدا بووه‌ته گه‌ریلایه‌كی پراكتیكی و هه‌موو ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كردووه. له زۆر چالاكیدا ڕۆڵی گرنگی گێڕاوه و گورزی تووندی له دوژمن داوه. هاوڕێ بۆتان ٤ ڕۆژ به‌برینداری له به‌رانبه‌ر دوژمن به‌رخۆدانی كردووه و دواتر شه‌هید بووه.
هاوڕێمان هاروون كۆپ له ناوچه‌ی كۆپ-ی مووش له‌دایكبووه و له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا له ڕاستینه‌ی دوژمن تێگه‌یشتووه. هاوڕێ هاروون ساڵی ٢٠١٥ هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا و به به‌رپرسایه‌تییه‌كی گه‌وره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌كانی كردووه. هه‌تا دوایین ساتی ته‌مه‌نی له به‌رانبه‌ر دوژمن شه‌ڕی كردووه و له هه‌لومه‌رجی سه‌ختدا ده‌ستی له فیداكاری به‌رنه‌داوه.
هاوڕێمان ڕوبار ڕۆژهات له ناوچه‌ی خیزان-ی به‌دلیس له‌نێو خانه‌واده‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێز له‌دایكبووه. له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا به‌هۆی سیاسه‌تی نكۆڵی و تواندنه‌وه-ی دوژمن له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی به‌ناچاری له گه‌وره‌شاره‌كان نیشته‌جێ بووه. هاوڕێ ڕوبار كه له‌و ته‌مه‌نه‌دا تووڕه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له به‌رانبه‌ر دوژمن هه‌بوو، له دژی هه‌موو جۆره هێرشه‌كانی دوژمن ساڵی ٢٠١١ هاته نێو ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی. به هه‌ڵوێستی فیداكاری له چیاكانی كوردستان سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌نی لاوی ئه‌ركی سه‌ختی جێبه‌جێ كرد. له هه‌رێمی گارزان له زۆر شوێن به ئه‌ركی گرنگ جموجۆڵی كرد و تا شه‌هیدبوونی به‌پێداگرییه‌كی گه‌وره‌وه ئه‌ركه‌كانی تێكۆشانی جێبه‌جێ ده‌كرد.
هاوڕێمان سیسه‌ر تاتوان ساڵی ١٩٨٩ له ناوچه‌ی تاتوان-ی به‌دلیس له‌دایكبووه. ساڵی ٢٠١٥ هاته نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان كه ئه‌و كاته تێكۆشانی ئازادیمان به‌رخۆدانه‌كه‌ی دژبه دڕندایه‌تی و هێرشه داگیركارییه‌كان به‌رفره‌وان كردبوو. هاوڕێ سیسه‌ر كه به ڕۆحی سه‌فه‌ربه‌ری هاته نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان، به پێداگرییه‌كی گه‌وره بووه میلیتانێكی سه‌ركه‌وتووی تێكۆشانی ئازادی. هاوڕێ سیسه‌ر به په‌روه‌رده‌ی خۆی له گه‌ریلابوونی پڕۆفیشناڵدا شاره‌زا بوو و له هه‌رێمی گارزان چالاك بوو. به هه‌ڵوێستی پێداگرانه و ڕێبازی تێكۆشانه‌كه‌ی له ماوه‌یه‌كی كورتدا جێی خۆی له دڵی هاوڕێیانیدا كرده‌وه.
له به‌رانبه‌ر شه‌هیدبوونی ئه‌م هه‌ڤاڵانه، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هید و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین ئاڵای تێكۆشانی هاوڕێكانمان به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نین.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان
ناسناو: بۆتان فارقین
ناو و پاشناو: وه‌لی تاشكران
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك و باوك: فه‌سیحه - محه‌مه‌د زه‌كی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢١ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ - ئامه‌د
ناسناو: هاروون كۆپ
ناو و پاشناو: ئایهان كوچوك چه‌له‌بی
شوێنی له‌دایكبوون: مووش
ناوی دایك و باوك: ئایسه‌ڵ - سه‌ڵاحه‌دین
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢١ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ - ئامه‌د
ناسناو: ڕوبار ڕۆژهات
ناو و پاشناو: ڕه‌مه‌زان هه‌رگول
شوێنی له‌دایكبوون: به‌دلیس
ناوی دایك و باوك: جه‌میله - محه‌مه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ - سێرت
ناسناو: سیسه‌ر تاتوان
ناو و پاشناو: ڕیدڤان كۆركماز
شوێنی له‌دایكبوون: به‌دلیس
ناوی دایك و باوك: مریه‌م - یڵماز
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ - سێرت
s.m