ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. تیایدا هاتووه، هێزه‌كانیان له جۆله‌مێرگ و ئاگری دژبه هێزه داگیركه‌ره‌كانی توركیا چالاكییان كردووه. هه‌روه‌ها هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی بۆردومانه‌كانی سوپای تورك زانیاری داوه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د به‌رده‌وامه، هێزه‌كانمان ڕۆژی ٢٦ی حوزه‌یران\٥ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ٤:٣٠ چالاكییه‌كیان له دژی ڕه‌بایه‌ی ئێشكگریی سه‌ربازگه‌ی بووبۆ-ی ده‌ڤه‌ری بازید-ی ئاگری ئه‌نجام داوه. له‌م چالاكییه‌دا هێزه‌كانمان ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له داگیركه‌ران كردووه، چه‌ندین سه‌ربازی دوژمن كوژران و ٣ چه‌كی قورسی جۆری «ئه‌ی فۆر - A4) تێكشكێنراون. سوپای توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه كوژراو و برینداره‌كانی هه‌ڵگرته‌وه و هێرشی كرده سه‌ر ده‌وروبه‌ری سه‌ربازگه‌كه.
سه‌ربازێك كوژرا
ڕۆژی ٢٦ی حوزه‌یران\٥ی پووشپه‌ڕ هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٩:١٥ له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیا-دا له دژی خاڵێكی پشكنینی سوپای توركی داگیركه‌ر له ده‌راڤا قه‌سرانێ-ی نێوان شارۆچكه‌ی چه‌لێ و جۆله‌مێرگ چالاكییان كردووه. له‌م چالاكییه‌دا ڕه‌بایه و ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كانی دوژمن كراونه‌ته ئامانج و سه‌ربازێك كوژراوه.
هێرشی ئاسمانی دژی هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا
ڕۆژی ٢٧ی حوزه‌یران\٦ی پووشپه‌ڕ (ئه‌مڕۆ) كاتژمێر ٧:٥٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ناوچه‌ی شه‌هید بێریتان-ی خواكوركیان بۆردومان كردووه. هه‌روه‌ها ٢٦ی حوزه‌یران\٥ی پووشپه‌ڕ (دوێنێ) له‌نێوان كاتژمێر ١ و ٣ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ناوچه‌ی كه‌ستا-ی مه‌تینان و گردی شه‌هید پڵنگ-یان بۆردومان كردووه.
له زاپ ئاگر كه‌وته‌وه
ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٣ی دوێنێ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ناوچه‌ی كونیشكا-ی زاپ-یان بۆردومان كرد. له ئه‌نجامدا ئاگر له چیا كه‌وتووه‌ته‌وه.
له خواكورك ئۆتۆمبێلی سیڤیل بۆردومان كرا
هه‌مان ڕۆژ (دوێنێ) كاتژمێر ١٧:٢٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له نزیك گوندی گۆشینی هه‌رێمی خواكورك ئۆتۆمبێلێكی هاوڵاتییانی سیڤیلیان بۆردومان كردووه. له ئه‌نجامدا هاوڵاتییه‌كی سیڤیل به ناوی مه‌نسوور نافع شه‌هید بووه و ٣ هاوڵاتیش بریندار بوون.
ئامانجیان ئه‌وه‌یه هاوڵاتییان ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن
ده‌وڵه‌تی تورك به هێرشكردنه سه‌ر خه‌ڵكی سیڤیل ده‌یه‌وێت هه‌موو ناوچه‌كه به خه‌ڵكی سیڤیل چۆڵ بكات و باشووری كوردستان به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵ بكات.
ئه‌و هێرشانه كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به ئه‌نقه‌ست ده‌یانكات، جارێكی دیكده ده‌ریده‌خات كه ئامانجی هێرشه‌كه ته‌نیا بزووتنه‌وه‌ی ئازادی نییه، به‌ڵكوو له هه‌مان كاتدا ئامانج هه‌موو گه‌لی هه‌رێمه‌كه‌یه. دوژمنایه‌تیی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست بۆ گه‌لی كورد كه زۆر جاران خه‌ڵكی سیڤیل و شوێنی هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌كاته ئامانج له‌و هێرشانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و ڕوونه كه هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو هه‌رێمه‌كه به هاوڵاتییان چۆڵ بكات.
به‌م جموجۆڵی داگیركارییه ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست ده‌یه‌وێت ته‌واوی باشووری كوردستان كۆنتڕۆڵ بكات، گه‌ل بخاته ژێر داگیركاری و مێتینگه‌ریی خۆیه‌وه. ئه‌وانه‌ی چاویان له ئاست هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر داده‌خه‌ن و ده‌بنه هۆكاری كوژرانی خه‌ڵكی سیڤیل، هێنده‌ی داگیركه‌ران هاوكاری تاوانه‌كه‌ن. ئه‌م هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌ته‌واوی له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستانه و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كاته ئامانج. داگیركه‌ر به‌م هێرشانه ده‌یه‌وێت یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی كوردان پارچه بكات. ده‌بێ گه‌له‌كه‌مان له دژی ئه‌و داگیركه‌رانه كه هیچ مافێكیان نییه هێرش بكه‌ن، بوه‌ستنه‌وه و ڕێگه نه‌ده‌ن كه خوێن له په‌نجه‌ی یه‌ك كوردیش بێت.
ئێمه وه‌ك گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نین، هیچ هێرشێكی سه‌ر گه‌لی كورد بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه. سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هاوڵاتیمان مه‌نسوور نافع و هه‌موو گه‌لی باشووری كوردستان ده‌كه‌ین كه ناوبراو له ئه‌نجامی هێرشێكی ناڕه‌وادا شه‌هید بوو.
s.m