هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له جۆله‌مێرگ و شه‌ڕی عوسمانیه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له جۆله‌مێرگ و شه‌ڕی عوسمانیه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له جۆله‌مێرگ و شه‌ڕی عوسمانیه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندرای ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه، له چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له جۆله‌مێرگ-ی باكووری كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی توركیا كوژراون، هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی شه‌ڕی عوسمانیه گه‌ریلایه‌ك شه‌هید بووه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌په‌گه:
١٣ی مارس\٢٢ی ڕه‌شه‌ممه هێزه‌كانمان له چه‌لێ-ی جۆله‌مێرگ له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامدان، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا:
له شه‌مزینان و چه‌لێ چالاكیی گه‌ریلا
كاتژمێر ٩ هێزه‌كانمان له گردی كۆردینه ڕه‌بایه‌كانی دوژمنیان كرده ئامانج. ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه له‌م چالاكییه‌دا چه‌ند سه‌ربازی دوژمن كوژراون و بریندار بوون.
كاتژمێر ١١ هێزه‌كانمان له گردی خهرهگۆلێ چالاكییان له دژی یه‌كینه‌ی سه‌ربازه‌كان ئه‌نجامداوه. به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه گورز له ڕه‌بایه‌كانی دوژمن دراوه. ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه چه‌ند سه‌ربازی دوژمن كوژراو و بریندار بوون.
كاتژمێر ١١:٣٠ هێزه‌كانمان چالاكییه‌كیان له دژی سه‌ربازگه‌ی شكێر كرد. گورز له ڕه‌بایه و وارگه‌كانی دوژمن دراوه. ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.
له ١٣ی مارس\٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌دا، هێزه‌كانمان سوپای توركیای داگیركه‌ریان له گردی گومبهتێ-ی شه‌مزینان كردۆته ئامانج. ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.
له عوسمانیه گه‌ریلایه‌ك شه‌هید بوو
٦ی مارس\١٥ی ڕه‌شه‌ممه كاتژمێر ١١:٣٠ له كوێستانی فه‌نی-ی سه‌ر به ناوچه‌ی عوسمانیه یه‌كینه‌یه‌كی گه‌ریلاكانمان ڕووبه‌ڕووی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بووه‌ته‌وه و شه‌ڕ هاتۆته ئاراوه. له شه‌ڕدا هێزه‌كانی داگیركه‌ر نه‌یانتوانیوه به‌دوای یه‌كینه‌ی گه‌ریلاكانی ئێمه‌دا بچن، به فڕۆكه‌ی جه‌نگی ناوچه‌كه‌یان بۆمباران كردووه. له ئه‌نجامدا به‌هۆی به‌كارهێنانی ته‌كنیكی زۆر، هاوڕێمان شهرگۆ بۆتان شه‌هید بووه.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵی شه‌هیدمان وه‌هایه:
![]() |
ناسناو: شهرگۆ بۆتان |
هه‌ڤاڵی ئێمه شهرگۆ بۆتان له دێرك-ی ڕۆژئاوا، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێز له‌دایكبووه. له‌نێو بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڤاڵمان شهرگۆ زۆر كه‌س به‌شداری ڕیزه‌كانی تێكۆشانی ئازادیی كورد بوون. پێش هه‌ڤاڵ شهرگۆ-ش، له بنه‌ماڵه‌كه چه‌ندین كه‌س به‌شداری تێكۆشان بووبوون، ئه‌ویش له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌وان له تێكۆشانی ئازادی‌دا جێی خۆی گرت. له‌و كاته‌وه‌ی كه به‌شداری نێو تێكۆشان بووه، له دژی فاشیزمی كۆماری توركیا و سیاسه‌تی قڕكردنی كوردان تێكۆشانێكی به‌هێزی كردووه. به‌و هۆشمه‌ندییه‌ی كه ئازادیی گه‌لی كورد به‌نده به یه‌كێتیی كوردستان و پێویسته تێكۆشان گه‌شتر بكرێت، هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه و له هه‌ر مه‌یدانێك كه لێی ماوه‌ته‌وه، به ڕه‌نج و دڵسۆزی خۆی ده‌ركه‌وتووه. هه‌ڤاڵی ئێمه شهرگۆ، ئه‌و كاته‌ی شه‌هیدیش بوو، تێكۆشانێكی سه‌ختی كردووه، له‌نێو هه‌ڤاڵانی تێكۆشانییدا بووه به نموونه.
سه‌ری بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڤاڵی ئێمه شهرگۆ بۆتان و هه‌موو گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان ساخ بێت. ئێمه جارێكی دیكه سوێند ده‌خۆین كه هه‌تا ئازادیی گه‌لی كورد پێكدێت، درێژه به تێكۆشانی خۆمان ده‌ده‌ین.
s.m