هه‌په‌گه: سوپای توركیا له شرنه‌خ و به‌دلیس ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركی داگیركه‌ر له شرنه‌خ و به‌دلیس ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركی داگیركه‌ر له شرنه‌خ و به‌دلیس ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، سوپای توركی داگیركه‌ر له شرنه‌خ و به‌دلیس ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
شه‌وی ٢٧ی ته‌مووز\٥ی گه‌لاوێژ سوپای توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی ناڤسه‌ری جوودی له چیای جوودیی شرنه‌خ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هه‌مان ڕۆژ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان كاتژمێر ٢٢ و ڕۆژی ٢٨ی ته‌مووز\٦ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ٣ ناوچه‌كه‌یان بۆردومان كرد. دوای بۆردومانه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر به پشتیوانی كۆپته‌ره‌كان، به كۆپته‌ری سكۆرسكی سه‌ربازی له ناوچه‌كه دابه‌زاند. نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پاشه‌كشه‌ی كرد. هه‌ر كه زانیاریی ورد ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌ده‌ستخرا، به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
له به‌دلیس ٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون
ڕۆژی ٢٦ی ته‌مووز\٤ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ١٥:٣٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی ناوچه‌ی شێخ حه‌بیب-ی به‌دلیس-یان كرد. دوای بۆردومانه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر به كۆپته‌ری سكۆرسكی سه‌ربازی له ناوچه‌كه دابه‌زاند و ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به شه‌و پاشه‌كشه‌ی كرد و له ئه‌نجامی بۆردوماندا ٢ هاوڕێمان شه‌هید بوون. زانیاریی ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هید دواتر به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كرد
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجام دا. له‌و چێوه‌یه‌دا؛
ڕۆژی ٢٧ی ته‌مووز\٥ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ١١:٣٠ فڕۆكه‌كان بۆردومانی ناوچه‌ی سیسا-ی هه‌رێمی زاپ-ی سه‌ربه هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا-یان
ڕۆژی ٢٨ی ته‌مووز\٦ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ٣:٣٠ جارێكی دیكه فڕۆكه‌كان بۆردومانی ناوچه‌ی وه‌رخه‌لێی سه‌ربه هه‌رێمی زاپ-یان كرد. له هێرشه‌كه‌ی دژبه هه‌رێمی زاپدا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
ڕۆژی ٢٥ی ته‌مووز\٣ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ١٥ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی ده‌وروبه‌ری گردی بایێ-ی سه‌ربه ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ-یان كرد. له‌م بۆردومانه‌دا هاوڕێیانی ئێمه فورات و سه‌رهلدان شه‌هید بوون.
s.m