هه‌په‌گه: سوپای توركیای داگیركه‌ر له سێرت شكێنرا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی گه‌ریلا له سێرت چوونه‌ته نێو سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ر و گورزێكی قورسیان لێ داون. له چالاكییه‌كه‌دا ١٥ سه‌رباز كوژران و ١٠ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی گه‌ریلا له سێرت چوونه‌ته نێو سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ر و گورزێكی قورسیان لێ داون. له چالاكییه‌كه‌دا ١٥ سه‌رباز كوژران و ١٠ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له هه‌رێمی بۆتان ده‌ستیان به «هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال و شه‌هیدانی به‌ستا» كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
له ساڵیادی «هه‌فته‌ی قاره‌مانه‌تی»دا، گه‌ریلاكانمان ڕۆژی ٣٠ی مارس\١٠ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ٥:٤٠ له نزیك گوندی گردارا-ی ناوچه‌ی چیاڕه‌ش-ی سێرت، له دژی سه‌رباز و كۆنتراكانی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له به‌نداوی ئلسوو، چالاكییه‌كی بهرفرهوانییان ئه‌نجامدا.
گرده‌كه كۆنتڕۆڵ كرا و هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كان تێكدران
له نزیكه‌وه گورزی كوشنده له‌و گرده درا كه یه‌كینه‌كانی دوژمنی لێ جێگیربووبوون، له ماوه‌ی ٥ خوله‌كدا گرده‌كه به‌ته‌واوی له لایه‌ن هێزه‌كانمان كۆنتڕۆڵ كرا. ئه‌و هێزانه‌ی ئێمه كه خۆیان گه‌یانده سه‌ر گرده‌كه، سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمنیان یه‌ك به یه‌ك تێكدان.
هێزه‌كانمان چوونه سه‌ر ١٠ ته‌رمی دوژمن و ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازیدا گرت. له ئه‌نجامی ئه‌م چالاكییه‌دا ١٥ سه‌ربازی دوژمن كوژراون، زیاتر له ١٠ سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون.
ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ك و جبه‌خانه‌دا گیرا.
ئه‌و پێداویستییه سه‌ربازییانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی ئێمه:
- ٢ چه‌كی G3 و ٥ مه‌خزه‌نی فیشه‌كی ئه‌و چه‌كانه و هێله‌گێكی هێرش
- ٢ چه‌كی كڵاشینكۆفی AK-47
- ژماره‌یه‌كی زۆر پێداویستیی سه‌ربازی
چه‌كێكی A4 تێكشكێنرا
هه‌روه‌ها هێزه‌كانمان ئاگریان له چه‌كێكی قورسی A4 به‌ردا و له‌ناویان برد. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه، له ماوه‌ی كاتژمێرێكدا به پشتیوانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و كۆپته‌ره‌كانی جۆری كۆبرا، به كۆپته‌ری سكۆرسكی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانیان گواسته‌وه. كۆپتهرهسكۆرسكییهكان ٤ جار له ناوچه‌كه نیشتنه‌وه و فڕین. هێزه‌كانی داگیركه‌ر دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی خۆیان له ناوچه‌كه گواسته‌وه، ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕی له سه‌رحه‌د
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هێزه‌كانمان ٣ی نیسان\١٤ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ٨ له سه‌ربازگه‌ی سه‌رێكانی-ی ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری، له دژی ئۆتۆمبێلێكی جۆری connect كه سه‌ربازی تێدابوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له نزیكه‌وه گورزیان له ئۆتۆمبێله‌كه دا، به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
له شه‌مزینان ٥ سه‌رباز كوژران
٣ی نیسان\١٤ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٧:٤٥، هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌یه‌كی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له «ته‌پێ خوه‌دێ»ی ناوچه‌ی ئادلبهگ-ی هه‌رێمی شه‌مزینان-ی جۆڵه‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ٤ سه‌ربازی دوژمن كوژران.
٤ی نیسان\١٥ی خاكه‌لێوه، كاتژمێر ٨:٤٥، هێزه‌كانمان له «ته‌پێ خوه‌دێ» چالاكییه‌كی دیكه‌یان ئه‌نجامدا. ئه‌وه‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه سه‌ربازێكی دوژمن كوژراوه.
كامێرایه‌كی ئاسمانی خرایه‌خواره‌وه
٢ی نیسان\١٣ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٤:٠٠ هێزه‌كانمان له مه‌یدانی ته‌پێ كورۆشینۆ-ی ناوچه‌ی قلابانی شرنا‌خ، له دژی كامێرایه‌كی ئاسمانی (درۆنه)ی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامدا كامێراكه خرایه خواره‌وه.
s.m