هه‌په‌گه شه‌هیدبوونی دوو گه‌ریلای ڕاگه‌یاند
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ٣ی ته‌مووز\١٢ی پووشپه‌ڕ له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی ٢ گه‌ریلا له هه‌رێمی زاپ شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ٣ی ته‌مووز\١٢ی پووشپه‌ڕ له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی ٢ گه‌ریلا له هه‌رێمی زاپ شه‌هید بوون.
له ڕاگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، «ڕێكه‌وتی ٣ی ته‌مووز\١٢ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ١ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی تورك هه‌رێمی زاپ-ی سه‌ربه هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان بۆردومان كرد. له‌م هێرشه‌دا هاوڕێیانمان ژیان (ژیان چه‌تین كایا) و زیلان (ئاسیا بۆر) شه‌هید بوون.»
ناسنامه‌ی شه‌هیدان
|
ناسناو: ژیان كۆچه‌ر |
|
ناسناو: زیلان كناجی |
هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا به‌م شێوه‌یه باسی ئه‌و دوو شه‌هیده‌ی كردووه:
هاوڕێمان ژیان كۆچه‌ر ساڵی ١٩٩٤ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێز له ئێلح له‌دایكبووه. هاوڕێ ژیان له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا ڕووبه‌ڕووی زه‌خت و سیاسه‌تی تواندنه‌وه و نكۆڵیكاری دوژمن بووه‌ته‌وه. له‌و باره‌یه‌وه وردبوونه‌وه‌یه‌كی زۆری كردووه. زه‌خت و سیاسه‌تی دژایه‌تی و جیاكاریی سه‌ر كوردانی قبووڵ نه‌كرد و ساڵی ٢٠١٤ هاته نێو تێكۆشانی ئازادی. هاوڕێ ژیان به‌پته‌وی په‌یوه‌ست بووه به فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی و هه‌موو ئه‌ركه شۆڕشگێڕییه‌كانی به خۆشه‌ویستییه‌وه جێبه‌جێ كردووه. له ماوه‌یه‌كی كورتدا بووه‌ته یه‌كێك له هاوڕێ نموونه‌ییه‌كان. هاوڕێ ژیان به هه‌ڵوێستی پێ‌داگر و دڵنزمانه‌ی خۆی كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له هاوڕێكانی ده‌وروبه‌ری كردووه و گه‌یشتووه‌ته ئاستی گه‌ریلای فه‌رمانده. هاوڕێ ژیان به ڕه‌نجده‌ری ده‌ناسرایه‌وه. له بونیادنانی ڕێبازی نوێی گه‌ریلادا پێشكه‌وتنی به‌بنه‌ما گرتووه و بووه‌ته هاوڕێیه‌ك كه هه‌میشه خۆی پێشخستووه.
هاوڕێ زیلان كناجی له ساڵی ١٩٩٨ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێزی وان له‌دایكبووه و له كولتوورێكی كوردیدا گه‌وره بووه. به‌هاكانی خۆی له ڕووی سه‌ربه‌خۆییه‌وه پاراستووه. بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی دژبه كوردان بوه‌ستێنێت و ئازادیی ڕێبه‌رایه‌تی به‌دی بێنێت، ساڵی ٢٠١٥ هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. هاوڕێ زیلان له ڕۆژی هاتنییه‌وه خۆی له‌گه‌ڵ چیاكان كردووه‌ته یه‌ك، ڕێگه‌ی هاوڕێی فیدایی زیلان (زه‌ینه‌ب كناجی)ی بۆ خۆی كردووه‌ته بنه‌ما. هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له ئه‌ستۆی گرتوون، سه‌ركه‌وتوانه جێبه‌جێی كردوون. هاوڕێ زیلان به‌گوێره‌ی هه‌لومه‌رجه‌كان هێڵی ئازادیی ژن-ی ڕێبه‌رایه‌تی به‌بنه‌ما گرتووه، بووه‌ته یه‌كێك له هاوڕێ نموونه‌ییه‌كان. به ساده‌یی و هه‌ڵوێستی شكۆدارانه‌ی ژیانی، كاریگه‌ری له هاوڕێكانی ده‌وروبه‌ری كردووه. هه‌میشه كولتووری سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕی به‌زیندوویی هێشتووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هاوڕێیانی شه‌هید ژیان و زیلان و هه‌موو گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین. ئێمه میراتی تێكۆشان به سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یه‌نین كه هاوڕێیانمان بۆ ئێمه‌یان جێهێشتووه.
s.m