ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكیی گه‌ریلاكان له ئامه‌د، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له ٢٩ی مارس\٩ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٣:٣٠دا، هێزه‌كانمان له‌نێوان ناوچه‌ی هه‌زرۆی ئامه‌د و خاڵی پشكنینی هۆردۆفێ، له نزیكه‌وه دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی جۆری كۆبرا-ی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامداوه. ئۆتۆمبێله‌كه سووتاوه و به ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ی له نێویدا بوو، ئۆتۆمبێله‌كه به‌ته‌واوی تێكشكاوه و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوونكراوه‌ته‌وه ٨ سه‌ربازی دوژمن كوژراون.
له دوای چالاكییه‌كه، سوپای توركیای داگیركه‌ر به كۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له هه‌رێمه‌كه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه. له هه‌مان ڕۆژدا سوپای توركیای داگیركه‌ر مه‌یدانی گوندی مه‌رانیێ-ی بۆمباران كردووه. له‌م بۆمبارانه‌دا هه‌ڤاڵانی ئێمه تێكۆشه‌ر و عاكیف شه‌هید بوون و هه‌ڤاڵمان ڕێبه‌ر بریندار بووه. هه‌ڤاڵ ڕێبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به برینداری نه‌كه‌وێته ده‌ستی دوژمن، بۆمبه‌كانی خۆی به‌خۆیدا ته‌قاندۆته‌وه. له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه ٣ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو، سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕێگه‌ی هه‌زرۆ - پاسوور-ی داخستووه و پاشماوه‌ی ئۆتۆمبێله تێكشكێندراوه‌كه‌شی له ناوچه‌كه گواستۆته‌وه.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانی ئێمه كه شه‌هید بوون:

|
ناسناو: عاكیف باگۆك
ناو و پاشناو: دیار گوموشای
شوێنی له‌دایكبوون: مێردین
ناوی دایك - باوك: مه‌هدیه - میرزا
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: ئامه‌د \ ٢٩ی مارسی ٢٠١٨
|

|
ناسناو: ڕێبه‌ر ئاندۆك
ناو و پاشناو: عه‌لی ته‌كین
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك - باوك: ئه‌مۆ - سابری
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: ئامه‌د \ ٢٩ی مارسی ٢٠١٨
|

|
ناسناو: تێكۆشه‌ر جوودی
ناو و پاشناو: ئیدریس ئووزكاش
شوێنی له‌دایكبوون: شرنا‌خ
ناوی دایك - باوك: كه‌ریمه - حه‌بیب
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: ئامه‌د \ ٢٩ی مارسی ٢٠١٨
|
هێرشی ئاسمانی
له ١ی نیسان\١٢ی خاكه‌لێوه فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان بۆردومان كرد. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا:
- كاتژمێر ١٨:٣٠ - ٢١:٠٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ناوچه‌ی دۆڵی به‌دران-ی قه‌ندیل و شه‌هیدگه‌ی شه‌هید هاروون-یان بۆردومان كرد.
- كاتژمێر ١٩:٣٠ - ٢٠:٠٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان گێدووكا ئارێ، پردی لۆلان، پردی شه‌هید بێریتان و پردی خواكورك-ی هه‌رێمی خواكوركیان بۆردومان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه، ڕه‌ز و باخی گه‌ل زیانی پێگه‌یشتووه.
s.m