هه‌په‌گه: له جۆله‌مێرگ و دێرسم ٦ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له گه‌ڤه‌ر، خواكورك و ناوچه‌ی پوولوور-ی دێرسم لایه‌نی كه‌م ٦ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له گه‌ڤه‌ر، خواكورك و ناوچه‌ی پوولوور-ی دێرسم لایه‌نی كه‌م ٦ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا، ڕۆژی ٧ی ته‌مووز\١٦ی پووشپه‌ڕ له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كی كرد.
گه‌ڤه‌ر
هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٤:١٠ له دژی كامیۆنێكی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌نێوان گردی شه‌هید عه‌لی شێر و شه‌هید ده‌رمان-ی سه‌ربه ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر-ی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كی سابوتاژیان كرد. له چالاكییه‌كه‌دا كامیۆنه‌كه تێكشكێنرا و ٣ سه‌رباز كوژران كه له‌نێو كامیۆنه‌كه‌دا بوون. سوپای ده‌وڵه‌تی تورك دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن ده‌وروبه‌ری بۆمباران كرد و به كۆپته‌ری سكۆرسكی كوژراو و برینداره‌كانی گواسته‌وه. به‌هۆی بۆردومانی هێزه‌كانی داگیركه‌ر له سنووری گوندی شوكێ ئاگر كه‌وته‌وه.
خواكورك
هێزه‌كانمان كاتژمێر ٢٢ له گردی شه‌هید ده‌روێش-ی سه‌ربه هه‌رێمی خواكوركی سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا دژی هێزه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی تورك كه له ناوچه‌كه جێگیر بووبوون، چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا.
دێرسم
ڕۆژی ٥ی ته‌مووز\١٤ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ١٩:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری كۆبرا و قوله‌یه‌كی ئێشكگرتنی سوپای تورك له گوندی ساریتۆسوون-ی سه‌ربه ناوچه‌ی پوولوور-ی دێرسم چالاكییه‌كیان كرد. له‌نزیكه‌وه به‌تووندی له دوژمن درا و ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش گورزی پێكه‌وت و ٢ سه‌رباز كوژران. سوپای ده‌وڵه‌تی تورك دوای چالاكییه‌كه، به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی ٦ی ته‌مووز\١٥ی پووشپه‌ڕ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد، به‌ڵام دواتر به‌بێ ئه‌نجام پاشه‌كشه‌ی كرد.
هێرشی ئاسمانی
٧ی ته‌مووز\١٦ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ٢٣ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ده‌وروبه‌ری ده‌شتی كافیه-ی سه‌ربه ناوچه‌ی گارا و ده‌ڤه‌ری ساجا-ی سه‌ربه هه‌رێمی زاپ-ی سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان بۆردومان كردووه. له‌و بۆردومانانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانی گه‌ریلا نه‌گه‌یشتووه.
s.m