هه‌په‌گه: له خواكورك و جۆله‌مێرگ ٢ سه‌رباز كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له خواكورك و جۆله‌مێرگ ٢ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له خواكورك و جۆله‌مێرگ ٢ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ڕۆژانی ١٥-١٦ی حوزه‌یران\٢٥-٢٦ی جۆزه‌ردان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیا دژبه جموجۆڵی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له هه‌رێمی خواكورك-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، ڕۆژی ١٦ی حوزه‌یران\٢٦ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٣:٤٠ له گردی شه‌هید باگه‌ر چالاكییه‌كی سابوتاژ ئه‌نجام درا و سه‌ربازێك كوژرا.
ڕۆژی ١٥ی حوزه‌یران\٢٥ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازگه‌ی ده‌شتانێی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌لێی پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان كرد. له دوو قۆڵه‌وه له سه‌نگه‌ر و ڕه‌بایه‌كانی دوژمن درا و ٢ سه‌نگه‌ر ڕووخێنران. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه سه‌ربازێك كوژراوه.
شه‌ڕ له شرنه‌خ
١٢ی حوزه‌یران\٢٢ی جۆزه‌ردان له ناوچه‌ی شێخله‌ر-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ئه‌لكێی پارێزگه‌ی شرنه‌خ له‌نێوان هێزه‌كانمان و داگیركه‌راندا شه‌ڕ هاتووه‌ته ئاراوه. دواتر زانیاریی ورد له‌وباره‌یه‌وه بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
ئۆپه‌راسیۆن و شه‌ڕ له مێردین
ڕۆژی ١٢ی حوزه‌یران\٢٢ی جۆزه‌ردان هێزه‌كانمان له دۆڵی گوندی كوركه-ی سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌هسه‌رت-ی مێردین ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی دوژمن بوونه‌وه و شه‌ڕ هاته ئاراوه. دوای شه‌ڕێكی ماوه‌كورت، سوپای ده‌وڵه‌تی تورك به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومانی ناوچه‌كه‌ی كرد. له‌و شه‌ڕه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
دوای بۆردومانه‌كه هاوڵاتییان ویستیان ئه‌و ئاگره‌ی به‌هۆی بۆردومانه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه بكوژێننه‌وه، به‌ڵام هێزه داگیركه‌ره‌كان ڕێگه‌یان نه‌دا. هه‌ر كه زانیاریی زیاتر ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه وه‌رگیرا، به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
s.m