هه‌په‌گه: له خواكورك ٤ گه‌ریلا شه‌هید بوون
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، كۆتایی مانگی ئایار له خواكورك به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی سوپای توركی داگیركه‌ر ٤ گه‌ریلا شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، كۆتایی مانگی ئایار له خواكورك به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی سوپای توركی داگیركه‌ر ٤ گه‌ریلا شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ئه‌مڕۆ ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای ڕاگه‌یاند كه به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له خواكورك شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
ڕێكه‌وتی ٢٨ی ئایار له كاتی هێرشی داگیركاریدا له‌نێوان یه‌كینه‌كانی دوژمن و هێزه‌كانمان شه‌ڕ ڕوویدا. له ئه‌نجامی شه‌ڕ و بۆردوماندا ٤ هاوڕێی قاره‌مانمان شه‌هید بوون. هاوڕێیانمان چه‌كدار (محه‌مه‌د ڕه‌زا عه‌لیزاده)، هه‌بوون (فورات بۆر)، هێڤیدار (به‌یبوون كاپڵان) و تێكۆشین (ڕۆژدا ئاكگول) كه به‌شداربوون له به‌رخۆدانی مێژوویی خواكورك دژبه هێرشه داگیركارییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر كوردستان، به به‌رخۆدانی گه‌وره ڕێگرییان له هێرشی فاشیزم كرد. هاوڕێیانمان به جه‌سته‌ی خۆیان بوونه قه‌ڵغان له به‌رده‌م داگیركاری. له شه‌ڕی دژبه دوژمن‌دا گورزی تووندیان له هێزه‌كانی داگیركه‌ر دا و قاره‌مانه‌تییه‌كی گه‌وره‌یان پیشان دا.
ناسناو: چه‌كدار چیاگه‌ر
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د ڕه‌زا عه‌لیزاده
شوێنی له‌دایكبوون: ئوورمیه
ناوی دایك و باوك: زه‌هرا - لوقمان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ - خواكورك
ناسناو: هه‌بوون بێریتان
ناو و پاشناو: فورات بۆر
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایك و باوك: خه‌دیجه - موراد
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ - خواكورك
ناسناو: هێڤیدار به‌یانی
ناو و پاشناو: به‌یبوون كاپڵان
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایك و باوك: زوله‌یخا - خالید
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ - خواكورك
ناسناو: تێكۆشین ڕۆژهه‌ڵات
ناو و پاشناو: ڕۆژدا ئاكگول
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایك و باوك: بنه‌وش - شه‌نه‌ر
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ - خواكورك
هاوڕێمان چه‌كدار چیاگه‌ر كه له شاری ئوورمیه‌ی كوردستان له‌دایكبووه، هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا سیاسه‌تی سه‌ركوتكردن و تواندنه‌وه‌ی بینیوه كه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به ڕێبازی جیاواز به‌ڕێوه‌ده‌برێت. له ته‌مه‌نێكی لاوی‌دا له وارگه‌كانی ده‌وڵه‌ت بوو و به چاوی خۆی بینی كه منداڵانی كورد له‌و وارگانه به چ شێوه‌یه‌ك له هه‌بوونی خۆیان دوورده‌خرێنه‌وه و ده‌بنه ئامانجی سیاسه‌تی نكۆڵی. له سیاسه‌تی تواندنه‌وه (ئاسیمیلاسیۆن)ی دژبه مرۆڤایه‌تیی سیسته‌می فاشیست، تووڕه بوو. له‌ژێر كاریگه‌ریی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی ژیانی ئازاد-ی ڕێبه‌ر ئاپۆ ساڵی ٢٠١٧ هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. هاوڕێ چه‌كدار له ماوه‌یه‌كی كورتدا له هێڵی ژیانی ئازاد‌دا خۆی پێشخست و به درووشمی «خاوه‌نداره‌تی نه‌كردن له به‌هاكانمان خیانه‌ته» بوو به خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی میلیتانی. به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆی كه درووست، دڵنزم فیداكار و قاره‌مان بوو ده‌ناسرایه‌وه و به خۆشه‌ویستیی هاوڕێكانییه‌وه بووه خاوه‌نی هه‌ڵوێستی نموونه‌یی.
هه‌ڤاڵمان هه‌بوون بێریتان ساڵی ١٩٩١ له جۆله‌مێرگ له‌دایكبووه و ساڵی ٢٠١٥ هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. له بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێز گه‌وره بووه كه له تێكۆشانی ئازادیی كوردستاندا قوربانییان داوه. له ته‌مه‌نێكی بچو‌وكدا سیاسه‌تی فشار و ئه‌شكه‌نجه‌ی دوژمنی بینیوه. هاوڕێ هه‌بوون كه دوو ساڵ له زیندانه‌كانی دوژمن‌دا مایه‌وه، تێگه‌یشت كه ژیان له ده‌ره‌وه‌ش جیاوازتر نییه له زیندان و ڕووی كرده چیا ئازاده‌كان. هاوڕێ هه‌بوون له هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا خۆی گه‌یانده ئایدیۆلۆژیای ڕێبه‌رایه‌تی و وه‌ك گه‌ریلایه‌كی دڵنزم، بوێر و ڕه‌نجده‌ر ناسرا.
هه‌ڤاڵمان هێڤیدار به‌یانی له ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ له‌دایكبووه. له‌و شوێنه‌ی لێی له‌دایكبوو داگیركاری، كۆمه‌ڵكوژی و تاڵانكاریی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی فاشیستی بینی. به‌تووڕه‌ییه‌كی گه‌وره له دژی نكۆڵی‌كردن له ناسنامه‌ی كورد و ژن، هاوڕێ هێڤیدار ساڵی ٢٠١٥ هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. له خه‌باتی خۆیدا قورسایی خسته سه‌ر هێڵی ئازادیی ژن و بوو به گه‌ریلایه‌كی پڕۆفیشناڵ. له هێڵی سه‌ربازیی شه‌هید بێریتاندا خۆی شاره‌زا كرد و ڕه‌نجێكی زۆری دا. هاوڕێ هێڤیدار له هێڵی ڕاستیدا بوو به یه‌كێك له هاوڕێیان و نیشانه‌ی ڕه‌نج، بوێری و فیداكاری.
هه‌ڤاڵمان تێكۆشین ڕۆژهه‌ڵات ساڵی ١٩٩٧ له جۆله‌مێرگ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێز له‌دایكبووه. به ساڵان سیاسه‌تی چه‌په‌ڵی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیستی له كوردستان و به‌تایبه‌تی جۆله‌مێرگ بینی. له دژی زیهنیه‌تی سه‌رده‌ستی فاشیست ده‌ستی به گه‌ڕان به‌دوای به‌رخۆداندا كرد. ساڵی ٢٠١٣ هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. له‌و ڕۆژه‌وه‌ی به‌شدار بووه له هێڵی ڕزگاریی ژن‌دا ده‌ستی به هه‌وڵه‌كانی كردووه بۆ بوون به گه‌ریلایه‌كی پڕۆفیشناڵ. له زۆر شوێن ئه‌ركه‌كانی خۆی به هه‌ستیارییه‌كی گه‌وره له هێڵی سه‌ركه‌وتندا جێبه‌جێ كرد. هاوڕێ تێكۆشین كه به ڕووكه‌نی، هه‌ڵوێست و شه‌ڕڤانییه‌كه‌ی ده‌ناسرایه‌وه، ده‌یگوت، «چیا به تێڕوانینی ژن جوانتره» و له هه‌موو جێگه‌یه‌ك بوو به وره بۆ هاوڕێكانی.
سه‌ره‌خۆشی سه‌ره‌تا ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هاوڕێیانمان چه‌كدار (محه‌مه‌د ڕه‌زا عه‌لیزاده)، هه‌بوون (فورات بۆر)، هێڤیدار (به‌یبوون كاپڵان) و تێكۆشین (ڕۆژدا ئاكگول) و ته‌واوی گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین. به‌ڵێن به شه‌هیده‌كانمان ده‌ده‌ین كه به نه‌ریتی به‌رخۆدان كه هێزمان پێ ده‌ده‌ن، میراتی تێكۆشانی ئه‌وان سه‌ربخه‌ین.
s.m